ناوی بزووتنەوەی سەدر گۆڕدرا بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە، ناوی بزووتنەوەی سەدر گۆڕدراوە بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە.

موقتەدا سەدر

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی تۆری هەواڵی عێراق بەڵگەنامەیەک بڵاوکرایەوە، کە واژۆی موقتەدا سەدرى لەسەرە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، سەدر ناوى بزووتنەوەکەی گۆڕیوە بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی شیعە.

جێگەی ئاماژەیە گرووپی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، سەدر فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان کشایەوە و بڕیاریدا لە گۆڕەپانی سیاسی نامێنێت. دواتر ڕایگەیاند کە لە هیچ هەڵبژاردنێکی داهاتوودشدا بەشداری ناکات.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بزوتنەوەی سەدر و پەرلەمانتارەکانی کە لە پەرلەمان کێشانەوە، کۆبوونەوەی جەماوەرییان پێکهێنا بوو.