نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە عێراق دەکات بەرەنگاری ووتاری ڕق و کینە ببێتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە عێراق دەکەن زەمینەسازی بکات بۆ دیالۆگی نێوان ئایینەکان و ڕووبەڕووی ووتاری دەمارگیری ببێتەوە.

 رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمینداێتی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ هاندانی دیالۆگ و لێبوردەیی نێوان ئایین و کولتوورەکان لە بەرامبەر قسەی ڕق و کینە و دەمارگیری، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە جیاکاری و دژایەتی کەسانی بێگانە کردەوە جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ووتاری دەمارگیری و بڵاوکردنەوەی رق و کینە.

 رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی لەسەر بڕیارنامەیەک دا کە هانی دیالۆگ و لێبوردەیی نێوان ئایین و کولتوورەکان دەدات لە بەرامبەر قسەی ڕق و کینە، ئەمەش دوای دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی سووتاندنی قورئان دێت کە لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی عێراق لە سوید و دانیمارک کتێبی قورئان سوتێندران.

 لە بەیاننامەیەکدا کە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)گەیشتووە، وەزارەتی دەرەوە داوای لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە دەوڵەتانیشەوە "هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە بەشیوەیەک کە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ بگونجێت".

 هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان دەلێت: "بێڕێزیکردن بە هەر بیروباوەڕ و ئایینێک لەوانەیە لەدەرئەنجامدا ببێتە هۆی دروستبوونی گرژییەکی گەورە لە کۆمەڵگادا، وە ڕەنگە لە ئەنجامدا توندوتیژی لێبکەوێتەوە".

هـ . ب