پۆلیسی ئێران منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی کوشت

لە شاری کەرەجی ئێران، بەهۆی تەقەی پۆلیسەوە، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ کوژرا.

سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە شاری تاران و دوای کوژرانی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە. بە هۆی توندوتیژی ڕژێمی ئێران لە پێناو سەرکوتکردنی سەرهەڵدێران بە سەدان کەس گیانیان بەختکردووە.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ملیکا بۆرجی، تەمەن ١٢ ساڵ، کە ٣ مانگ و نیو لەمەوبەر لە ئەنجامی تەقەی پۆلیسی ئێران بریندار ببوو، گیانی لەداست داوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لەوانەش منداڵ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران گیانیان بەختکردوە.

ژ.ن