سۆمۆ: "دەبێت رێکارەکانی پەیوەست بە نەوتی ھەرێم جێبەجێ بکرێت"

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) داوای دەکات رێکارەکانی پەیوەست بە مامەڵەکردن بە نەوتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت ، لە رێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەکات.

 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە راگەیەنراوێکدا دەلێت: "بەپێی پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق و ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لە نێوان حکومەتی بەغداد و ھەولێر کراوە، دەبێت رۆژانەی ھەرێمی کوردستان بەلایەنی کەم رۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بکات، داھاتەکەشی لە بانکی ناوەندی عێراقی دادەنرێت و مانگانە حکومەتی عێراق بودجەی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات".

 جێگای باسە، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لە بەغداد ئاشکراکرد و رایگەیاند، "لە ٢٥ی حوزیرانەوە رۆژانە ٥٠ بۆ ٦٠ ھەزار بەرمیل نەوتیان رادەستی حکومەتی فیدراڵ کردووە، لە کۆنووسی کۆتاییشدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەی چەسپاندووە".

هـ . ب