سودانی سەردانی موسڵ دەکات

شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیری عێراق سەردانی موسڵی کرد.

ئۆفیسی زانیاری سەرۆکوەزیری عێراق رایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتی سودانی سەردانی موسڵی کردووە.

راگەیەندرا کە سەردانی محەمەد شیاع سودانی لە چوارچێوەی سەردانەکانیدایە بۆ شارەکانی وڵاتدایە. دوایین جاریش سودانی سەردانی واستی کردبوو.

سەردانەکەی سودانی بۆ موسڵ لە کاتێکدایە کە شەنگال، دەشتی نەینەوا و پێکهاتەکانی دیکە لە جموجووڵەکانی پەدەکە لە ناوچەکە نیگەرانن.

گەلانی هەرێمەکە رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم لەنێوان مستەفا کازمی سەرۆکوەزیری پێشووی عێراق  و پەدەکە لەسەر شەنگال و دەشتی نەینەوا قبوڵ ناکەن.

ف.ق