ئەلینا ڕومانوسکی: وەفدێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە عێراق
بە ووتەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، وەفدێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە سەردانێک لە عێراقە و بڕیارە سەردانی ھەرێم بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم ی کوردستانیش کۆببێتەوە.
بە ووتەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، وەفدێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە سەردانێک لە عێراقە و بڕیارە سەردانی ھەرێم بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم ی کوردستانیش کۆببێتەوە.
ئەلینا رومانوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، لەنێو وەفدەکەدا "دانا سترولیس" جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە و لە بەغداد لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
ھەروەھا ناوبراو لەگەڵ رۆژنامەنووسانی عێراق کۆدەبێتەوە و لەگەڵ رۆژنامەنووسانی عێراق باس لە گرنگی ھاوبەشی و ھاوپەیمانی ئەمریکا و عێراق دەکات، بۆ گرەنتیکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری و سەروەری عێراق.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەو وەفدەی پنتاگۆن سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
هـ . ب