ئەمریکا جارێکی تر حوسیەکانی یەمەنی کردە ئامانج

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، کە جارێکی دیکە حوسیەکانی یەمەنیان کردووەتە ئامانج،

سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا کە لە سەر هەژماری خۆی کە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس) بڵاوکردووەتەوە ئاسکرای کردووە، کە هێزەکانیان لە یەمەن هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی راداری حوسیەکان.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێرشەکە لەلایەن کەشتی یو ئێس ئێس کارنییەوە بە موشەکی تۆماهۆک ئەنجامدراوە.

کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسیەکانیش بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا و بەریتانیا سەنعای پایتەختی یەمەنیان بۆردومان کردووە.

بەرەبەیانی دوێنێ فرۆکە و کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە یەمەن چەندین بنکە و بارەگای حوسیەکانیان بۆردومان کرد. سوپای ئەمریکا رایگەیاندبوو کە لە ٢٨ شوێن ٦٠ بنکەیان بۆردومان کردووە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکردبوو، کە هێرشەکەی ئەمریکا- بەریتانیا توانای حوسیەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ کەمکردووەتەوە.

حوسیەکان کوژرانی پێنج چەکداری خۆیان لە هێرشەکانی دوێنێدا راگەیاندبوو، بەڵێنیشیاندابوو کە درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن.

هـ . ب