ئێشکگری ئازادی لەگەڵ گروپێک لە دانیمارکەوە بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری، کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٥٨٨ لەگەڵ گروپێک لە دانیمارکەوە بەردەوامە.

'ئێشکگری ئازادی'، کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢، لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە دژی گۆشەگیری و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٥٨٨ەمدا لەگەڵ گروپێکی نوێ بەردەوامە.

گروپی پێشوو کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە سویدەوە بەشدارییان کردبوو، ئەم هەفتەیە چالاکییەکەیان ڕادەستی گروپێک کرد کە لە دانیمارکەوە ھاتوون. چالاکوانانی ئەم هەفتەیە بریتین لە سادق چیفتچی، یاشار کایا و ئیسماعیل پۆلاد.

سادق چیفتچی، وتەبێژی گروپەکە بەبیری هێنایەوە، "ساڵانێکە نەمانتوانیوە زانیاریان لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان وەربگرین و وتیشی: "ئێمە نیگەرانین".

چیفتچی لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد داوای بەهێزکردن و بەگوڕتر کردنی تێکۆشانی کرد. گروپەکە ھەروەھا هاوکارییەکانی پەدەکەیان بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرد.

ژ.ن