سەدر داوا دەکات خۆپیشاندەران بپارێزرێن لە کوشتن و ڕفاندن

سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق دەکات خۆپیشاندەران بپارێزرێن و ڕفاندن لە بەرامبەریان ڕابگرن، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت نزیکەی ٤٦٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٢٠ هەزاریش بریندارن.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتەردا باس لە گرینگی پاراستنی خۆپیشاندەران دەکات و داوا دەکات کاری ڕفاندن بەرامبەر خۆپیشاندەران ڕابگیرێت، ئەمەش لە کاتێکدا نزیک ٤٦٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسیش بریندارن.

عێڕاق لە ئێستادا بێ سەرۆک وەزیرە  و ئەو پرسەش مشت و مڕێکی زۆری لەنێو سیاسیەکانی عێڕاقدا دروست کردووە ئاخۆ کێ شایەنی ئەو جێگەیەیە و دەتوانێت ئەم ڕەوشە کۆنترۆڵ بکات، سەرۆکی ڕەوتی سەدر سەبارەت بەو پرسە بە دێڕێک ئاماژەی پێکرد و نوسی " تاقیکراوەکان تاقیناکرێنەوە".

ف.ق