بۆ ناگیهان ئاکارسەل لەبەردەم دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ چالاکی ئەنجامدرا

بۆ ئەکادیمیست ناگیهان ئاکارسەل کە پێش ساڵێک لە سلێمانی کوژرا، لەبەردەم دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا نامەیەک خوێنرایەوە کە لە شوێنی جیاوازی جیهانەوە لەلایەن زیاتر لە ٣٠٠ کەسەوە واژۆکراوە.

ڕاگەیاندراوی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕێکخراوەکانی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەردەم بارەگای کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانکان لە قامیشلۆ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ئەکادیمیست، نوسەر، ڕۆژنامەوانی کورد و داکۆکیکاری مافی ژنان ناگیهان ئاکارسەل ساڵێک لەمەوبەر لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی سەر بە ئیدارەی فیدراڵی باشوری کوردستانی عێراق، لەکاتی جێهێشتنی ماڵەکەیدا کوژرا. لە ماوەی ساڵێکدا، سەرەڕای هەموو داواکارییەکانی دادپەروەری، بکوژی ناگیهان ئاکارسەل دادگایی نەکراوە، ڕێکاری سیاسی و یاسایی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی سیاسی نەگیراوەتەبەر.

تەنانەت ڕۆژێکیش بەسەر کوشتنی ناگیهان ئەکارسەل تێنەپەڕی، بکوژەکەی لە هەولێر هەڵهاتبوو. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانەوە دەستکەوتوون، بکوژەکە ناوی ئیسماعیل پێکەر و هاوڵاتی تورکیایە. عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی دەوڵەتی تورک لە عێراق سەبارەت بەو پرسە بە زمانێکی دیپلۆماسی ڕایگەیاند بکوژەکە لەلایەن میتەوە ڕاسپێردراوە. بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەنراوە بۆ لێپێچینەوە لە بکوژەکە، نە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نە هی عێراق، هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ بەسزاگەیاندنی بکوژەکە و ئەو هێزانەی لەپشت ڕووداوەکەوەن، بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەم کوشتارە نایاساییە.

ناگیهان ئاکارسەل پێشەنگایەتی زۆرێک لە پڕۆژەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کرد. ژنانی گەل و توێژە جیاوازەکانی جڤاک بۆ ژیانێکی هاوبەشی شکۆمەند و ئازاد پێکەوە کۆدەکردەوە. سێ پێوەرە بنەڕەتییەکەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە کەسێتی خۆی و شێوازی ژیانی خۆیدا یەکخست. ماوەی ٤٠ ساڵە هێزەکانی دەوڵەتی تورک بەبێ هیچ یاسایەک بەردەوامن لە کۆمەڵکوژی ژنانی کورد. هەروەها کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل بەشێکە لەو کۆمەڵکوژییە. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپە – تەیب ئەردۆگان، کوشتنی پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان لە ناو سنوورەکان و دەرەوەی سنوورەکان زیادی کردووە.

ڕاپۆرتی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان و مناڵانی کچ، هۆکار و دەرئەنجامەکانی نیگەرانییەکانی لەم مژارەدا دووپات کردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی "ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆر"، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی سڤیل لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژراون. هاوکات بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە تورکیا کرد ئەو کەسانە دادگایی بکات کە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن و میکانیزمی لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە بە هاوکاری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ سزایەکی توند دابمەزرێنێت. بەڵام هیچ کام لەمانە ڕووی نەدا.

لە ساڵی ٢٠٢٢ بەدواوە، قڕکردن و کوشتنی ژنانی کورد زیادی کردووە و بەردەوامە. ئەم کوشتنە بە مانای پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان دێت. لەهەمان کاتدا فرۆکە بێ‌فڕۆکەوانەکان ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر خاکی کوردستان لە عێراق و سوریا و ئێران. لە نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم و حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، فڕۆکە بێ‌فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٥٣ کەسیان کوشت. زۆرن ئەو ژنانەی لە نێو کوژراوەکاندا زۆرێک لە ژنانی پێشەنگی جڤاک هەن. لە هەمان کاتدا، دەرکەوت دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠٢٢دا پێشەنگانی تەڤگەری ژنانی کوردی لە فەرەنسا/پاریس کوشتووە. بەڵام ئەم تاوانە تا ئێستا بێ سزا ماوەتەوە.

ئەم نموونانە تیشک دەخەنە سەر هەموو ئەو تاوانە نایاساییانەی کە دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە داکۆکیکارانی مافی ژنانی کورد ئەنجامی داوە. ئێمە پێمان وایە ئەگەر لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانباران و هێزەکانی پشتیان بکرێت، ئەوە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ مافی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی دیکە. ئەگەر کوشتاری سیاسی بێ سزا نەمێنێت، ئەو کەسانەی ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن و ئەوانەی لە پشتیانەوەن ئاشکرا بکرێن، لە داهاتوودا ڕێگری لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکرێت.

بۆیە; ئێمە، ٣١٢ ژن لە سەرانسەری جیهانەوە ئەم نامەیەمان واژۆ کردووە، بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەپەلە هەنگاو بنێن. کەسە یاسایی و حکومییەکان بۆ وەرگرتنی نامە و واژۆ:

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، بەڕێز چارڵز میشێل.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێز محمد شیاع السودانی.