ڕێبەری گەلی کورد بۆ ماوەی ٣ مانگی دیکە لە چاوپێکەوتن قەدەغە کرا

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە بە بیانووی "سزای دیسپلین" ماوەی ٣ مانگ لە دیدارەکان قەدەغە کرا.

٣ مانگی دیکە لە چاوپێکەوتن لە گەڵ ڕێبەری گەلی کورد قەدەغە کرا

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئەکتاش لە زیندانی ئیمرالی، ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ژیانیان بڵاو ناکرێتەوە و ماوەی ٣ مانگە دیداریان لە گەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان قەدەغەکراوە.

دادگای تاوانەکانی بورسا وەڵامی داواکاری پارێزەران و بنەماڵەکانی سەبارەت بە چاوپێکەوتن دایەوە. دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاندووە کە لە ٢٨ی ئاداردا سەرۆکایەتی دەستەی دیسپلین "سزای دیسپلین"ی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپاندووە. زانراوە کە بڕیارەکەی ١٢ی نیسان پەسند کراوە.

هەروەها پارێزەران ڕایانگەیاندووە، پڕۆسەکە بەبێ ئامادەبوونی ئەوان ئەنجامدراوە و لە ٢٦ی نیساندا داوایان کردووە بڕیارەکە لەگەڵ فایل و بەڵگەکاندا بگەیەنرێتە دەستیان. بەڵام داواکاریەکەیان ڕەتکراوەتەوە. هاوکات تانەی پارێزەران دەربارەی بڕیاری "سزای دیسپلینیی"یش ڕەتکرایەوە.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ـەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت.