بزوتنەوەی ژنانی سارا لە سوید کۆنگرەی خۆی سازکرد

بزوتنەوەی ژنانی سارا لە شاری ڤاستێراسی سوید نۆیەمین کۆنگرەی خۆی بەست.

کۆنگرەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. وتاری کردنەوەی کۆنگرەکە لەلایەن وتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی سارا، ئایشە دیدار پێسکەش کرا.

ئایشە دیدار، سەرەتا سڵاوی ئاراستەی سەرجەم ژنانی خۆڕاگر و تێکۆشەر کرد و رایگەیاند، کە کۆنگرەکە لە قۆناغێکی گرنگدا دەبەسترێت و وتی، کە دروشمی "ئێمە بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاو دەنێین" لە لایەن ژنانی جوگرافیای کوردستان و جیهانەوە دەوترێتەوە.

ئایشە دیدار، ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت لە سکاندیناڤیا چالاکیەکان بۆ رێکخستنی ژنان بەرفراوان بکرێن و وتی، کە خۆگەیاندن بە هەموو ژنێک و رێکخستنەکانی دیکەی ژنان تێکۆشانی هاوبەش بەهێزتر دەکات.

 لە کۆنگرەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە دەبێت ژنان لە بونیادنانی رۆحی نەتەوەییدا رۆڵێکی چالاکانەتر بگێڕن و لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بە شێوەی هابەش بجوڵێنەوە.

دواتر کۆنگرەکە بە خوێندنەوەی پەیامی رێکخراوەکانی ژنانی کژار، تەڤگەری ئازادی ژنان و کۆنگرەی ستار بەردەوام بوو.

لەو بەشەدا کە قۆناغی سیاسی هەڵسەنگێندرا ئەوە خرایەڕوو، کە بە بەهێزبوونی پاڕادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژن، ئایدۆلۆژیای پیاوسالار، نەژادپەرست، ئایینپەرست و نەتەوەپەرستی پاشەکشێی پێدەکرێت. بەتایبەتی ئەوە خرایەڕوو کە بەرخودانی مێژوویی بزوتنەوەی ژنانی کورد دەریدەخات، کە سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان.

لە کۆنگرەکەدا لەسەر فراوانکردنی رێکخستنبوونی ژنان لە سکەندەناڤیا راوەستە کرا، بڕیاردرا کە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ئەو، بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بکەن.

لە کۆنگرەکەدا هەروەها داواکرا لە دژی سیاسەتی بە تاوانبارنیشاندان و تیرۆریزەکردن کە لە لایەن دەوڵەتی سویدەوە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت تێکۆشان بکرێت و حکومەتی سوید کۆتایی بەو کردەوانە بهێنێت. بزوتنەوەی ژنانی سارا بۆ سێ مانگی داهاتوو پلانی ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر چالاکی لە سکاندیناڤیا دانا. بەتایبەتی لە ٢٢ی ئایاردا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چەندین چالاکی لە وڵاتانی سکاندیناڤیا ئەنجام دەدرێن.

هـ . ب