هەپەژە ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد

فەرماندەیی گشتی هەپەژە ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و سەرنجی خستەر گرنگی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی."

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەپەژە ساڵڕۆزی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و سەرنجی خستەسەر گرنگی رامان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان. هەپەژە ٤ی نیسانی وەک قۆناغێکی مێژوویی پێناسە کرد و ئاماژەی بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی، مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و گرنگی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادیی" دا.

فەرماندەیی هەپەژە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە مرۆڤ لە سەرەتای ژیانیەوە هەتا ئەمڕۆ لە هەوڵی تێگەیشتن لە ڕاستی خۆی و گەردوون بووە و رایدەگەیەنێت: "ئەو هەوڵ و لێگەڕینانەی کە لە تاکی هەر مرۆڤێکدا پەرەی سەندووە مانای گەورەی دروستکردووە و مرۆڤایەتی هێناوەتە ئەم ئاستەی ئێستا."

هەپەژە رایگەیاندووە کە گەران بەدوای ڕاستیەکاندا هەمیشە وەک نهێنییەک ماوەتەو. بەڵام ڕۆژێک، ڕاستی نهێنیەکانی خۆی لە لەدایک بوونێکی ئەفسوناویدا شاردەوە. لەو لەدایک بوونە زێڕینەدا، هەر لە سەرەتاوە هەتا ٤ی نیسانی ١٩٤٩، مێژوو ڕێڕەوی خۆی واتا بەرەو ڕاستی و ئازادی گۆڕی. ئەم لەدایک بوونە لە لانکەی شارستانیەتی دیموکراتیک لە کوردستان، بوو بە هیوای ژیانێکی نوێ و لەسەر ڕەگی ڕاستی مرۆڤایەتی گەشە دەکات.

بە تایبەتی گەلەکەمان ئەم ڕۆژەی وەک پیرۆزیەک بینی و وەک لە دایکبوونی خۆی قبوڵی کرد. لە بەهەشتی سەر زەوی کوردستان، لە ٤ی نیسان کە جوانترین ڕۆژی بەهارە، ڕێبەر ئاپۆ بە لەدایکبوونی لە کات و شوێنێکی تایبەتدا ئەم ژیانەی پیرۆز کرد."

لەبەردەوامی بەیاننامەکەی فەرماندەیی هەپەژەدا وەها هاتووە:

"بە دامەزراندنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، کە ڕێبەر ئاپۆ وەک دووەم لەدایکبوونی خۆی پناسەی دەکات، بەرەو ژیانێکی ئازاد بە شێوەیەکی ئاشکرا هەنگاوەکانی دەست پێکردووە. بەو بیرۆکە و فەلسەفەیەی کە بنیاتی ناوە، بەو سیستەم و ڕێکخستنەی کە پەرەی پێداوە، لە هەموو ساتێکدا ڕێپێوانی ئازادییە بەهێزتر کرد و بە ئەرکە مێژووییەکەیەوە بوو بە ڕێبەرێکی بێوێنە بۆ گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان."

لەگەڵ پەرەسەندنی تێکۆشانی ئازادیی و گەشەکردنی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە چنگی کۆمەڵکوژی ڕزگاری بوو. گەیشتە ئاستێک کە لە بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی دوژمن خۆی بەڕێکخستن کرد و بە دینامیزمی خۆی تۆڵەی لە سیستەمی دەسەڵاتدار کردەوە و ئەم سیستەمەی هەژاند. بە تایبەتی ڕێبەر ئاپۆ بە دامەزراندنی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ئەم شەڕەی گۆڕی بۆ شەڕ دژی سیستەم. هەروەها سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بووە بەدیلێک لە شوێنی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بووە هۆی ئەوەی مرۆڤایەتی ئازادیخواز و دیموکرات، بەتایبەت ژنان و گەنجان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە.

یەکێک لە دەرکەوتەکانی ئەم راستیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سەرهەڵدانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' خۆی نیشاندا. بە پێشەنگایەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەموو ژنانی جیهان، بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'، ڕێبەر ئاپۆ، بە یەکگرتوویی دژی سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالار وەستانەوە، ڕەنگە ئەمە یەکەمجار بێت لە مێژوودا کە ژنان بە شێوەیەکی یەکگرتووانە دژی سیستەمی پیاوسالاری سەرهەڵدانیان کرد. ڕێبەر ئاپۆ لە مێژوودا سەرەتا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کاریگەرییەکی بێوێنەی خوڵقاندووە. بۆیە ​​ئێمە وەک هەپەژە ٤ی نیسان وەک ژیانەوەی زێڕین پێناسە دەکەین، بەو بۆنەوە ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ئێران و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین."