کاتی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ باخچەلی و ئۆزەل ئاشکرا کرا

لەم هەفتەیەدا ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، سەردانی جەهەپە، مەهەپە و پارتی ئایندە دەكەن.

دیارییکرا، کە شاندی ئیمرالی دەم پارتی لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ـی تەممووز کۆبوونەوە لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە و ئەحمەد دادوئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئایندە (گەلەجەک) ئەنجام دەدات.

بەرنامەکانی شاندەکە بەمشێوەیەیە:

کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆی ١٦ـی تەممووز، لە ناوەندی گشتیی پارتی ئایندە، کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلۆ.

کاتژمێر ٠٢:٠٠ـی پاشنیوەڕۆی ١٦ـی تەممووز، لە فراکسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمان، کۆبوونەوە لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی.

کاتژمێر ٠١:٠٠ـی پاشنیوەڕۆی ١٧ـی تەممووز، لە ناوەندی گشتیی جەهەپە، کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل.