بە دیمەن

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوەی 'دیالۆگ و ئاگربەست لەگەڵ دیمەشق' بەڕێوە چوو

ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەسەدە و قەسەدە لە کۆبوونەوەیەکدا پرۆسەی دیالۆگیان لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق خستە بەر باسەوە.

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیەندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دوێنێ لەنێوان ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک(مەسەدە) و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئێستای وڵات و هەرەوەها بەڕێوەچوونی دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق تاوتوێ لەسەر کراوە.

له کۆبوونه وه که دا به شداربووان ده ستپێکردنی کۆبوونه وه ناوخۆییه کان که له سه رجه م شاره کانی هەرێم به ڕێوه دەچێت بە گرنگ وەسف کرد و گوتیان مه به ست له م کۆبوونەوانە ئەوەیە کە سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگا به شداریەکی چالاک و ئاشکرایان هەبێت له پرۆسه ی سیاسیدا
هەر سێ لایەنی پەیوەندیدار گرنگییان بە سەرکەوتنی دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق داوە کە بەو شێوەیە چارەسەری گونجاو بۆ کێشە و گرفتەکان لە کۆبوونەوەکاندا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەست نیشان دەکرێت، بۆ نموونە میکانیزمێک لەسەر یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و ئیدارییەکان و گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ ناوچەکانی خۆیان. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە پێویستە ڕێکاری گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامانەیە دروست بکرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە دەبێت ئاگربەست ڕابگەیەندرێت چونکە هەنگاوێک دەبێت لە مسۆگەرکردنی پەرەپێدان و سەرکەوتنی دیالۆگ، بۆیە دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە سەرکەوتنی ئەم دیالۆگە و بەدیهێنانی ئامانجەکانی بەرپرسیارن.