لە چوکرۆڤا ژنان بانگەوازیان کرد بۆ پاراستنی جەوهەری

لە مێرسین و ئەنتاڵیا ژنان دووپاتیان کردەوە کە دەوڵەت لە ١٠ ساڵی دواییندا بە سیاسەتی شەڕی تایبەت ژنانی کردۆتە ئامانج و دژی سیاسەتی دەوڵەت بانگەوازیان کرد بۆ پاراستنی جەوهەری.

سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی ژنان

لە مێرسین و ئەنتاڵیا سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کە بەم دواییە زیاتربوون، شەرمەزارکرا.

مێرسین

پلاتفۆرمی ژنانی مێرسین پەیوەست بە توندوتیژی سەر ژنان کە بەم دواییە لە شارەکانی تورکیا و کوردستان زیاتربوون، لە شەقامی ئەتاتورک ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، دەیان ژن کۆبوونەوە و پانکارتی "بێدەنگ نابین، ناترسین و ملکەچ نابین"یان بەرزکردەوە. درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "پیاو هێرش دەکات، دەوڵەت دەیپارێزێت"یان بەرزکردەوە.

لەم بارەیەوە، ئەندامی پلاتفۆرمەکە گۆنجا ئۆجاکچی ڕایگەیاند بەرامبەر شەڕی تایبەتی دەوڵەت بێدەنگ نابن و ئەم سیاسەتە دوژمنایەتی و ڕەوشی توندوتیژی زیاتر دەکات.

ئەنتاڵیا

ژمارەیەک لە ئەندامانی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە گۆڕەپانی ئاتالۆس بە پانکارتی "ڕێگە بە گێچەڵ و ڕەنجخۆری نادەین" ناڕەزایەتیان دەربڕی. لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەندامی مەجلیسەکە، سۆنگول شارکلی ڕایگەیاند سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەسەڵات تادێت زیاتر ژنان و گەنج و مناڵان دەکاتە ئامانج. 

"بە پاراستنی جەوهەری وەڵام دەدەینەوە"

سۆنگول گوتی: "تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد لە هەموو جێگەیەک بەرامبەر هەموو جۆرە بێ ئەخلاقی و توندوتیژی و نادادپەروەرییەکی سەر ژنان بێدەنگ نابین و بە ڕێکخستنی جڤاکیمان، مافی پاراستنی جەوهەری خۆمان پێش دەخەین".