لە ڤیێنا کۆنفرانسی زایەندپەرستی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو

بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئاڤێستا کۆنفرانسێک لەسەر گۆڕینی پیاو، هاوژیانی ئازاد و خۆبوون ئەنجام درا.

کۆنفرانسی ژنان

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی ٨ی ئاداردا دەستیان بە کاری گۆڕانی کۆمەڵگە کرد. لە ڤیێنای پایتەختی نەمسا، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئاڤێستا و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە دروشمی 'زایەندپەرستی کۆمەڵگە لە ناودەبەین، هاوژیانی ئازاد بونیات دەنێین' کۆنفرانسێک ئەنجام درا.

لەگەڵ کوردانی ڤیێنا هەروەها شارەکانی لینز، گراز و سالزبۆرگ چەندین کورد بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.

لە هۆڵی کۆنفراسنەکەدا وێنەی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی هەڵواسرا، کە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە کۆنفرانسەکەدا پێناسەی وەک گۆڕینی پیاو، هاوژیانی ئازاد و خۆبوون، ڕۆڵی ئەمانە لە گۆڕینی کۆمەڵگەدا گفتوگۆی لەسەر کرا.

لە تەژەکە-ئا زیلان دیار قسەی کرد و ئاماژەی بە ڕەگەکانی زایەندپەرستی دا کە چۆن لە کۆمەڵەگە و  بیرکردنەوە و شێوازەکانی ژیاندا دامەزراوە. لە لایەنی مێژووییەوە چۆن هەمیشەیی بووە و لە بابەتی لە ناوبردنی زایندپەرستی ئاماژەی بە هەوڵە تیوری و پراکتیکەکانی تەڤگەری ئازادی کورد کرد.

زیلان گوتی: "بابەتەکە لەسەر بنەمایەکی زانستی هەڵسەنگێندرا، ئیرادەی گۆڕانکاری کرا بە هەمیشەیی و لە هەمانکاتدا ڕێوشوێنی پراکتیک وەرگیرا کە وەک تەڤگەر بەرەو پێشەوە بچین".

لە کۆتا بەشی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان قسەیان کرد و باسی سەختی نێو پەیوەندییەکانی ماڵ و کۆمەڵگەیان کرد. هەروەها پێشنیاری ئاشکرا بۆ بە هێزکردنی کاری لەم شێوە کرا.

کۆنفراسنەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.