لە ئیلام دەیان هەزار کەس ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا

لە ناوچەی کارزانی سەر بە ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان هەزار کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون.

نەورۆزی ٢٠٢٤ی ئیلام

بە بەشداری زیاتر لە ٦٥ هەزار کوردستانی لە کارزانی سەر بە ئیلام، ئاهەنگی نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوەچوو.

بەشداربووان بەجلوبەرگی کوردیی ڕەنگاوڕەنگەوە بەشداربوون، بە کردنەوەی ئاگر و هەڵپەڕکێ نەورۆزی ئەمساڵیان بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرد.

جێگەی باسە ئاهەنگەکە سەرەڕای فشارەکانی دەوڵەتی ئێران بەڕێوەچوو، لە نەورۆزی ئەمساڵدا دەوڵەتی ئێران بە چەندین ڕێگە هەوڵیدا ئاستەنگ لەبەردەم کوردان دروست بکات و فشارەکانی زیاتر بکات، بەم دواییانەش هونەرمەندێک بە ناوی حەسەن کاکەیی بەهۆی چڕینی سروودی نەتەوەیی کوردی لە نەورۆزی بۆتان بە توندی ئەشکەنجەدرا.