نەپەگە هەفتەی قارەمانێتی پیرۆزکرد

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: هاوڕێیانمان مەزڵوم و مەعسوم بوون بە مەشخەڵی دەرخەری سەردەمی قارەمانی گەلمان. لەسەر ئەم بنەمایە هەفتەی قارەمانێتی لە گەلی کورد و هەموو هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندان پیرۆز دەکەین.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) دەربارەی هەفتەی قارەمانێتی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگەدا هاتووە:

"ڕێبەرانێک هەن کە هۆشمەندی گەلان و ڕۆحی ئازادییان ئافراندوە و قارەمانانێک هەن ئەم هەنگاوە مێژوویەیان بەجێهێناوە. هەموو گەلێک لەسەر بنەمای داستانی قارەمەنانی مێژووی خۆی، ورە و ناسنامەی نەتەوەی گەورە بەدەستدهێنێت. گەلی کوردی خۆڕاگر و بوێر و بەشکۆ کە پەیوەست بووە بە بەها کۆمەڵایەتییە مێژوییەکانیەوە قارەمانێتی پیشانداوە و بووە بە خاوەنی قارەمانی مێژووی. لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا سوپای نەمری مادەکان، بە بێ هەژمار قارەمانی هەبووە و ناوی خۆی لە مێژوودا نوسیوەتەوە و جێگەیی خۆیان لە یادەوەری گەلی کوردا داگیرکردوە. ڕێبەر ئاپۆ کە لە ڕۆژی نەورۆزەوە دەرکەت و لەگەڵیدا سەردەمی قارەمانێتی نەتەوەی ڕێکخراو و نوێژینی گەلی کورد دەستیپێکرد. پێشەنگانی دامەزرێنەری تەڤگەرمان کە بە هۆشمەندی، دڵ و گیان ئایدۆلۆژیایی ئاپۆییان ژیانیکردەوە و بەشدار بوون لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا، سەردەمێکی ڕێکخراو، بەهێز و تۆکمەی قارەمانێتی گەلی کوردیان بونیادناو و دیاریی ماناداری مێژوویان پێشکەش بە گەلی کورد کرد. قارەمانان کە بۆ پاراستنی هەبوونی گەلمان، ئازادی گەل مسۆگەر بکەن و داهاتووی دەستەبەربکەن بە بێ دوودڵی خۆیان فیداکرد و دەرکەوتن.

گەلی کورد هەفتەی نێوان چالاکی قارەمانی مەزن کاوەی هاوچەرخ هاوڕێ مەزڵوم دۆغان لە نێوان ٢١ی ئادار و شەهادەتی هاوڕێ مەعسوم کۆرکماز کە فەرماندارێکی ئەفسانەیی گەریلای کوردستانە، لە ٢٨دا وەک هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەی پیرۆز دەکات. هاوڕێیان مەزڵوم و مەعسوم وەک کەسایەتی هۆشمەند و بوێری گوزارشت لە پارتمان 'پەکەکە' دەکات. بوون بە هەڵگری ئەو هەڵوێستە دڵسۆزەی ئایدۆلۆژیاییەی ئاپۆیی لە مێژوودا. هەڵوێستی مێژووی کاوەی هاوچەرخ هاوڕێ مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەددا، ڕۆح و ‌هێڵی بەرخۆدانی پارتیمانی دیاریکرد و هاوڕێ مەعسوم کۆرکمازیش ئەم ڕۆحێتەی وەک ڕێ ڕوناککەرەوەی خۆی هەڵگرت و ڕۆشتە چیاکانی کوردستان، بوو بە گەریلا و بە قۆناغی ١٥ی ئابی مێژوویەوە شێوازێکی نوێی تێکۆشانی فیدای خستە پراکتیکەوە. هاوڕێ مەزڵوم و مەعسوم لە دیرۆکی کوردستاندا وەک سیمبۆڵ، ڕۆح، ‌‌هێڵ و قارەمان دەرکەوتن، بوون بە مەشخەڵی دیاریکەری سەردەمی قارەمانێتی نەتەوەی گەلەکەمان. لەسەر ئەو بنەمایە، هەفتەی قارەمانێتی لە گەلی کوردمان و هەموو ئەو هەڤاڵمان کە لە هەموو گۆڕەپانێکی بەرخۆداندا خەبات دەکەن پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی قارەمانانی نەتەوەیماندا هەموو شەهیدانمان بە ڕێزداری، پێزانین و دڵسۆزییەوە یاد دەکەینەوە، ئەوە دیاری دەکەین لە هەر بارودۆخێکدا بێت لە سەر ڕێچکەی شەهیدان بین و هیچ کاتێک پاشگەز نەبینەوە.

هاوڕی عەگید (مەعسوم کۆرکماز) فەرماندارێکی گەورەبوو، کە بە خۆ پەیوەستبوونی قوڵی بە ڕێبەر ئاپۆوە فکری ئاپۆی زۆر باش تێگەشتبوو و ژیانیکردبوو، بە بەهێزییەوە باوەڕی بە سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کردبوو و بە گەریلابوونیەوە گرێیدابوو. هاوڕێ عەگید ڕێبەرێکی زۆر بەهێزبوو کە لە کەسێتی خۆیدا ئیرادەی ئازاد و قارەمانێتی گەلی کوری لەسەرنابوو. هاوڕێ عەگید هەنگاوی ١٥ی ئابی بە شێوازی نمونەیی خۆی پێکهێنا و بە گۆڕینی شێوازی گەریلای ڕەوتی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕمانی دیاریکرد. ڕێپێوانە بڕیاردارییەکەی هاوڕێ عەگید، لە گەورەبوونی سوپای گەریلاماندا، بڵاوبوونەوەی لە هەموو کوردستان، لە بونیادنانی شەڕی گەلی تێکۆشەرمان و سەرکەتنی گەریلایەتیدا کاریگەربووە.

تێکۆشانی گەریلامان و ڕێپێوانی قارەمانێتیمان کە بە یەکەم تەقاندی فیشەکی فەرماندە عەگید دەستپیێکرد، لەمرۆدا بووە بە سوپایەکی فیدای بە ڕۆحێتی فیدایانەی ئاپۆییەوە شەڕ دەکات. لەمڕۆدا لە خەباتی گەلی شۆڕشگێڕی ئێمەدا بە سەرکردایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ئەو پێشکەوتنە تاکتیکیانەی هەپەگە بەدەستیهێناوە، ئەو ئاستە بەرزەی کە لەڕێگەی پێشکەوتندا بەدەستیهێناوە، ئەو پێکهێنانەی لە داهێنان و پراکتیزەکردنی تاکتیکدا بەدەستیهێناوە، بونیادنانی کە لە ئافراندنی تاکتیک  و پێکهێنانیدا پەرەیپێداوە بیخاتە سەر خزمەتی تاکتیک  و لە هەموو گرنگتر پراکتیزەکردنی هەموو ئەمانە بەڕۆحێتی فیدانانەی ئاپۆییەوە نرخ و دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ دیرۆکی گەلی کورد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕێگەی شەهیدان دەگرنبەر و هەموو ئامانجەکانیان بەدیدەهێنن و تێدەکۆشن بۆ ئەوەی ببنە شایستەی ئەو تێکۆشانە. بەڵێن دەدەین بە هۆشمەندی، ڕۆح، باوەڕ و بریاردارییەوە کە لە قارەمانەکانمانەوە وەرمانگرتوو، تێکۆشانمان بەرفراوانتربکەین و شایستەی یادکردنەوەیان بین.

ئێمە لە گەلی کورد و قارەمانان کە لەسەر ڕێگەی قارەمانانیان بە بێ دوودڵی ڕێدەکەن، هۆشمەندی و دڵی ئەوانیان کردوە بە ڕێنیشاندەری خۆیان و بە پیرۆزکردنی نەورۆزی ئازادی بە شێوەیەکی شکۆدارانەوە خاوەندارییان لە قارەماننکرد، سڵاو دەکەین. ئێمە لە هەفتەی قارەمانێتیدا جارێکیتر لە گەلی وڵاتپارێزمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین و لە هەموو گۆرەپانێکی تێکۆشانی ئازادیدا هیوای سەرکەووتنیان بۆ دەخوازین."