پاژک شەهیدبوونی بێریڤان زیلان ئەندامی ئەنجومەنی پاژک-ی ڕاگەیاند و وتی: "ئێمە لەسەر رێگای شەهیدە قارەمانەکاندا، خاوەنداری لەو بەهایانەمان دەکەین، کە بە ڕۆحی فیدایبوون ئافرێنراون، تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین و لێپرسینەوە لە کۆماری تورکیای فاشیست و هاوکارەکانی دەکەین".
دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی بێریڤان زیلانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،
"هاوڕێیانمان لە پێناو ئازادیی ژنان و گەلەکەماندا قوربانیی گەورەیان داوە و لە تێکۆشانە بێهاوتاکەماندا هەمیشە لە پێشەوە بوون، بە فیدایبوون بەشداربوون، لە دژی هێرشەکانی داگیرکەرانی فاشیست تا دواهەناسە بەرخۆدانیان کردووە و ڕێگای سەرکەوتنیان ڕووناک کردووەتەوە.
هەڤاڵ زیلان ئەندامی ئەنجومەنی پاژک، کە ئاڵای شکۆداری تێکۆشانی بەرزکردبوویەوە، لە ١٧ی حوزەیراندا لە کاتی ئەرکێکیدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەهید بوو. ئێمە بە ڕێز و پێزانینەوە لە کەسایەتی هاوڕێ زیلان دا یادی هەموو هەڤاڵانمان دەکەینەوە، کە لە شەڕی پاکتاوکردن و قڕکردنی سوپای تورک‌دا ئەو سوپایەیان تووشی شکستێکی گەورە کرد و شەهید بوون، ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزمان هەزەر، گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵانمان دەکەین.
بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین
وەک بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کورد دەڵێین، بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هەڤاڵانمان لە دەوڵەتی فاشیستی پاکتاوکاری تورک و نۆکەر - سیخوڕەکانیان دەکەینەوە، کە لەم هێرشەدا ڕۆڵیان هەبووە. مێژوو هەمیشە شایەتحاڵی تێکۆشانی ئەو کەسانە دەبێت، کە بەرگری دەکەن و بۆ ژیانێکی شکۆدار تێدەکۆشن، ئەو ژنانەی، کە ئەم خەباتە لە لوتکەدا بەڕێوەدەبەن، شۆڕشگێڕە شکۆمەندە مەزنەکانن، کە بۆ ئازادیی گەلان تێدەکۆشن، بە دڵنیاییەوە هەمیشە ئیرادەی ئێمە دەبن بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای ژیانی ئازاد و بەردەوامیی هۆشمەندی و بیر و ویژدانمان دەبن.
هاوڕێمان بێریڤان زیلان لەخەباتی دوور و درێژی شۆڕشگێڕیدا، هەموو ساتەکانی هەناسە بە هەناسەی و بێ وەستان بەڕێوەبردووە، بەشانازی و سەربەرزییەوە سەختییە قورسەکانی تێپەڕاندووە، یەکەم جۆش و خرۆش و پەرۆشیی گەریلای گەنجی ژن و بە پارتیبوونی ژنان دا هەبووە و ژیاوە، ڕۆڵی پێشەنگی لەگەشەپێدانی بزووتنەوەی ئازادیی ژن دا گێڕاوە و بەشدارییەکی شۆڕشگێڕانەى تیادا هەبووە، وەک بەڕێوبەرایەتی بزووتنەوەی ژنانمان، سەرکەوتنی خۆی لە هەموو ئەرکە شۆڕشگێڕانەکانیدا بەدی دەهێناوە و بۆ ئەوەش ڕەنجێکی بێ هاوتای دەدا، بەپەیوەندیی و پەیوەستبوونێکی قووڵەوە بە ڕێبەر ئاپۆوە، هەمیشە بەرەو سەختترین ناوچە ڕۆیشتووە لەبەرامبەر دەسەڵاتخوازیی پیاو، دواکەوتوویی دا بووەتە مێشک و هۆشی ژنی ئازاد. عەشقی پاژک بوونەوە و پەکەکەبوونی لە ئامێزگرتبوو، لەگەڵ هێڵی شۆڕشگێڕیی پارتی دا، لە تێکۆشانی فەرماندەیی گەریلادا، لە تێکۆشانی کۆمەڵگەیدا پێشەنگ و چالاکوان بوو.
هەڤاڵمان بێریڤان لەساڵی ١٩٧٦ لە ناوچەی ئەرجیش لە پارێزگای وان لەدایک بوو. لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەردا، کە کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان-یان بینیوە و لێی رزگاربوون، هەرگیز ئەمەی لە بیر نەکردووە، ڕووی دەوڵەتی تورکی بکوژی پاکتاوکاری ناسیوەتەوە و لە مێشکیدا جێگیر بووە و گەورە بووە، هەڤاڵمان بێریڤان لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ چیرۆکەکانی کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیلان گەورە بوو، چونکە هەموو منداڵانی کوردستان لە تەمەنێکی بچووکدا ئەو ئازارانە دەناسنەوە، کە لە سەرتاسەری وڵاتەکەیاندا ڕوو دەدات و لە تەمەنێکی کەمدا بە زانستی قووڵی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری ئاشنا بوو و ئەوەی لەگەڵ ناسنامەی ئازادیی ژن‌دا یەکخست و هەمیشە لە ژیانی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی هەبوو.
هەموو ساتەکانی ژیانی خۆی بۆ ژیانی ئازاد فیدای تێکۆشان کرد
بە پەیوەستبوون بە گەل و خاک و مێژووی خۆییەوە لە دژی دوژمن هەستی تۆڵەسەندنەوە و تووڕەیی خۆی کردە تێکۆشان و خەباتێکی نەپچڕاوە و نەپساوە. دەیزانی لە بەرامبەر زوڵم و ستەم دا سەردانەواندن واتە بێ ناسنامەبون و بێ ئابڕوویی و بێ شکۆیی، دەیزانی، کە پێویستە ڕووبەڕووی ئەم دوژمنە دڕندەیە ببێتەوە و لێپرسینەوەی لێ بکات، بەم شێوەیە بەو هۆشیاری و هەستەوە مێژووی داگیرکاریی شەرمەزار و ئیدانە دەکرد، بۆیە لە تەمەنێکی بچووکدا ڕووی لە شاخی سەرحەدی خۆڕاگر کرد، کە چەندین ڕاپەڕین و بەرخودانیان تیادا تۆمار کرابوو، لە ساڵی ١٩٩١ەوە بەشداری خەباتی ئازادی بوو و هەموو ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان و خەبات لە پێناو ئازادی‌دا تەرخانکرد.
بەرامبەر بە دوژمن پێ‌داگر و شێلگیر بوو، گەریلایەک بوو کە نوێنەرایەتی ئیرادە و شەرەف و شکۆی دەکرد و تۆڵەکردنەوەی وەردەچەرخاند بۆ هۆشیاری و زانابوون. دەیویست کەسێکی بنیاتنەر بێت، کە مێژووی کۆمەڵکوژی و مێژووی کوردستان بکات بە مێژووی ئازاد و سەربەرز و شکۆمەندی، بەم بانگەشە و ئیدعاوە بەشداری لە هەموو بوارەکانی خەباتدا کرد، هێندەی پەرۆش و جۆش و خرۆشی بنیاتنانی مێژووی ئازادی هەبوو، کە بەرپرسیارێتیی بەرزی زانستییەوە دەجوڵایتەوە و بە بەردەوامی ئاستی خۆی بەرز دەکردەوە، بە خەباتێکی گەورەوە پێشوازی لە هەموو ساتەکان و پێشهاتەکان دەکرد.
بەشداربوونی پێشەنگانەی شۆڕشگیڕی، کە بەڕێوەی دەبرد و نوێنەرایەتیی دەکرد، وایکرد، کە لە ناو هەڤاڵاندا سەرنجەکانی بچێتە سەر و بووە جێگای سەرنجی هەموو هەڤاڵان و لە دڵی هەمویاندا جێی خۆی کردەوە. لە ئەکادیمیا و گۆڕەپانی ڕێبەر ئاپۆدا پەروەردەی لەسەر دەستی رێبەر ئاپۆ بینی، زانستی خۆی و ئیرادەی خۆی و کەسایەتی خۆی کرد بە پۆڵا، زۆر باوەڕی بە فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و تێڕوانین و ڕێنماییەکانی شۆڕش و گەشەپێدانی ناسنامەی ژنی ئازاد هەبوو و بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە شەڕ و تێکۆشانی گەورەی بەڕێوەدەبرد.
له‌و ساڵانه‌یدا كه له ناو شۆڕشدا تێپه‌ڕی كردن له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا شه‌ڕی كرد، تێكۆشان و پێشه‌نگایه‌تی كرد. به ته‌اوه‌تی له قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی تێكۆشانی ئازادی ژناندا ژیا، رۆح، وشیاری و ره‌نجی خۆی له‌م مێژووه‌ی ئاگر زیاد كرد. له سه‌رحه‌ده‌وه تا زاگرۆس، له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و له ئه‌رمینیا كه گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕووی قڕكردن و دوورخستنه‌وه بووه له زۆر گۆڕه‌پاندا له سه‌ر بنه‌مای هێڵی پارتیمان تێكۆشانی به‌ڕێوه‌بردووه. وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ژن له هه‌ر گۆڕه‌پانێكدا به‌شداربوو رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی گێڕا. بۆ پێكهێنانی هێڵی په‌كه‌كه و پاژك و بۆ پێكهێنانی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و ئازاد هه‌موو ساتێكی خۆی پێشكه‌ش به تێكۆشان كرد. هاوڕێمان بێریڤان زیلان هه‌موو كات تێكۆشه‌رێكی به بڕیار، چالاكوانێك و ژنێكی شۆڕشگێڕ بوو كه به‌رده‌وام ده‌یزانی له ریزه‌كانی پێشی پێشه‌وه‌دا جێبگرێت. هه‌ستی به‌رپرسیارێكی ئه‌و زۆر به‌رز بوو، به ته‌واوه‌تی هه‌بوونی خۆیه‌وه پارێزگاری له هێڵی ئاپۆیی ده‌كرد و خۆی خستبووه ناو سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه شۆڕگێڕییهكانهوه. له چیا ئازاده‌كاندا بووه فه‌رمانده‌ی ژنی به‌هێز، له ناو گه‌لدا بووه نوێنه‌ری بیردۆزی ئازادی ژن و پێشه‌نگی گه‌لان. له دڵی گه‌ل و هاوڕێیانی خۆیدا جێگه‌یه‌كی گرت كه هه‌رگیز له بیر ناكرێت.
له ساڵانی تێكۆشانی مێژوویدا كه له ئازادی ژن‌دا هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵده‌گیران، له ناو پراتیك و كرده‌وه‌دا، له ناو شه‌ڕ و تێكۆشانی گه‌وره‌یدا به‌شداری كرد. هاوڕێمان كه له قۆناغی به‌ره‌وپێشچوونی سوپای ژن و هێڵی ئازادی ژن‌دا ره‌نجی كێشاوه و له دژی ده‌سه‌ڵاتداری و دواكه‌وتووی پیاو تێكۆشانی كردووه. گرێدراوبوونی به ژنان، خۆشه‌ویستی ئه‌و و ره‌نجی ئه‌و بۆ ئازادی ژن زۆر بوو. ته‌واوی ئه‌و گۆڕه‌پانانه‌ی كه لێیی بوو، له دژی سیستمی پیاوسالار و راستی ئه‌و ببوووه خاوه‌نی تێكۆشانێكی به‌هێز و رادیكاڵ. ئه‌و جه‌نگاوه‌رێكی پێشه‌نگ بوو، به بوێری و ئیراده‌ی خۆی به كه‌سایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر دژوارییه‌كان، به كه‌سایه‌تی راپه‌ڕیو و ئازادی خۆی له سه‌ر له‌نوێ نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئازادی‌دا رۆڵێكی گرنگی گێڕا و جه‌نگاوه‌رێكی پێشه‌نگ بوو. به وشیاری و زانستییه‌كی كه، رێگای جه‌نگاوه‌ری ئازادی راسته‌قینه‌ی پاژك و پارتیبوونی ژنه، خۆی فیدای ئازادی و رێكخستبوونی ژنان كرد. یه‌ك له‌و هه‌ڤاڵانه‌بوو كه باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بووایه با ببوایه، به‌ها و هێڵی پارتی پاراست، بێ ئه‌وه‌ی چاوی به‌ڕوودا بنوقێنێت هه‌ڵوێستی ده‌گرت، كه‌مترین دڕدۆنگی و راڕایی نه‌بوو. له خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی پاژك كه بۆ زانست، ئازادی و پێشه‌نگایه‌تی ژن خه‌باتی ده‌كرا، بۆ چه‌ندین ساڵ ره‌نجی كێشا و رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا. به به‌رپرسیارێتییه‌كی باڵاوه ئه‌ركه گرنگهكامی پارته‌كه‌مان پاژكی جێبه‌جێ كرد.
له‌سه‌ر هێڵی زیلان تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌برد
هاوڕێمان بێریڤان له ساڵانی دوورودرێژ و دژواری تێكۆشانی ٣١ ساڵه‌یدا هه‌موو رۆژێك به بڕیارداری و توڕه‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه تێكۆشا. بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی دۆڵی زیلان، ئاگری، دێرسیم، كۆچگری، شه‌نگال، رۆبۆسكی و عه‌فرین بكرێته‌وه، له‌سه‌ر هێڵی زیلان زۆر شه‌ڕی كرد و تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌برد.
ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست-پاكتاوكه‌ر به هاوكاری هێزه‌كانی ناتۆ به به‌كارهێنانی هێزه هاوكاره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد، ژنان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان كه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن پاكتاو بكات، به پێشێلكردنی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به شێوازی هه‌ره دڕندانه كه چه‌كی كیمیاییشی تێدایه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌دات. ژنانی شۆڕشگێڕ و شه‌ڕڤانانی ئازادی كوردستان به گشتی ده‌بنه ئامانج و قڕكردن به‌سه‌ر ژنان و گه‌لی كوردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌مڕۆ له زاپ، زاگرۆس و مه‌تینا و له چیاكانی باكوری كوردستان به‌و شه‌ڕه بێهاوتایه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به قوربانی به‌خشینی گه‌وره ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه بۆ گه‌لی كورد به ره‌وا ده‌بینرێن لێپێچینه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن، رژێمی فاشیست له كوردستان ده‌خرێته ناو گۆڕستانه‌وه. ده‌بێت بزانرێت كه به تێكۆشانی گه‌لی كورد به پێشه‌نگایه‌تی ژنان هێڵی خیانه‌تی په‌ده‌كه له‌ناو ده‌چێت، ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆری ئه‌ردۆغان باجی هه‌موو تاوانه‌كانی خۆی ده‌دات و رژێكی فاشیستی تورك دوچاری شكستێكی مێژوویی ده‌بێت. تێكۆشانی ئه‌فسانه‌یی ئێمه به سهركهونی گه‌له‌كه‌مان و به ئازادی ژنان تاجدار ده‌كرێت.
ئه‌مه سوێندی ئازادیی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ
ئێمه هاوڕێی خۆمان بێریڤان زیلان و شه‌هیدانی به‌رخودانی بێهاوتا هه‌رگیز له بیر ناكه‌ین. ئه‌وان هه‌موو كات له تێكۆشانی ئێمه‌دا ده‌ژین. ئه‌وان به‌های ئازادین كه بوونه موڵكی مێژوو و مرۆڤایه‌تی. ئه‌و بانگه‌وازه‌ی راپه‌ڕین له دژی سته‌م، له‌ناوبردنی خیانه‌ت و شه‌ڕی پاكتاوكارییه. ئه‌مه سوێندی ئازادی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ. له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدانی گه‌وره‌مان ئێمه به پارێزگاری له به‌ها ئافرێنراوهكان و هێڵی فیدایی تێكۆشانی خۆمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و لێپێچینه‌وه له رژێمی فاشیستی تورك و هه‌موو هاوكارانی ده‌كه‌ین. سه‌ركه‌وتن و ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان و ژنان ده‌بێت".
ژ. ت/ هـ . ب