پیاوێک لە مەلەتی هاوسەر، كچ و نەوەکەی خۆی کوشت
لە ناوچەی ئەرخەوانی مەلەتی کەسێک بە ناوی عیسمەت بوداک، سۆنگول بوداکی هاوسەری، کچەکەی جانسو ئاسلان و نەوەیەکەی بە ناوی بولەم ئاسلان کوشت.
لە ناوچەی ئەرخەوانی مەلەتی کەسێک بە ناوی عیسمەت بوداک، سۆنگول بوداکی هاوسەری، کچەکەی جانسو ئاسلان و نەوەیەکەی بە ناوی بولەم ئاسلان کوشت.
بە گوێرەی زانیارییە وەرگیراوەکان، کەسێک بەناوی عیسمەت بوداکی تەمەن ٦١ ساڵ لە ناوچەی ئەرخەوانی مەلەتیی، هەریەک لە سۆنگول بوداکی هاوسەری، کچەکەی جانسو ئاسلانی تەمەن ٣٣ ساڵ و نەوە ٥ ساڵانەکەی بە ناوی بولەم ئاسلان کوشت.
کەسی بکوژ دوای ڕووداوەکە هەوڵی خۆ کوشتنی داوە، دواتر بەبرینداری بردراوەتە ناوەندی تورگوت ئۆزال.
دوابەدوای ڕووداوەکە لە لایەن کۆمەڵەی تەندورستییەوە تەرمی کوژاوەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.