ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەبارەی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گوندەکانی منبج و بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوی کردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"بە بەشداری سەدان ئەندامی ڕێکخراوی 'حوراس ئەل دین' کە هاوڵاتی ئۆزبەکستانی و تورکستان و چیچانن، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشێکی سەختیان بۆ سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج و گوندەکانی بەنداوی تشرین ئەنجامدا. هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و دەیان چەتە کوژران و بریندار بوون.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە پشتگیری ٥ فڕۆکەی بێفرۆکەوان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، تانک و چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەتشانە، سەعیدین، خربەتوینی، زمالە، مستاحە، مەحشیە، گردی سیریاتیل، گوندی عەلوش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبج. شەڕڤانانمان تەواوی هێرشەکەیان تێکشکاند، دەیان چەتە کوژران، دوو تانک و ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشکەهەڵگر، بە گشتی ٦ ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشکاند.
شەڕڤانانمان کە لە لە دژی داگیرکاری تورک و چەتەکانی بەرخۆدانێکی مەزن ڕابەری دەکەن، لە بەرانبەر چەتەکان سنگ بە سنگ شەڕیان کرد. ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە دواتر دیمەنی پێکدادانەکە و تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلەکان بڵاودەکاتەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی شکستی چەتەکان بشارێتەوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس بەنداوی تشرین و دەوروبەری بۆردومان کرد. هەندێک بەشی بەنداوەکە زیانیان بەرکەوتووە. لە بەرانبەر مەترسییەکانی سەر بەنداوەکە و دەوربەری داگیرکەری تورک بەرپرسیارە".