قەسەدە: لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ١٧ چەتە کوژران و ٤٠ چەتەش برینداربوون

لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، گورزی گەورە بەر چەتەکانی دەوڵەتی تورک کەوت. قەسەدە رایگەیاند، کە ١٧ چەتە کوژران، ٤٠ چەتەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە هێرشەکان و بەرخودان لە بەرەی بەنداوی تشرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"رۆژی هەینی ٢٧ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠١:٠٠ چەتەکان لە دوو بەرەی؛ شارۆچکەی ئەبوقەلقەل و گوندی عەلوشەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان. شەڕڤانانمان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕێکی قورس هاتە ئاراوە. لە شەڕەکەدا چەتەکان گورزی قورسیان بەرکەوت. لە سەرەتای شەڕەکەدا گروپێکی چەتە بە تەواوەتی لەناوچوون. دوژمن کە هێزێکی گەورەیان هێنایە گوندەکە جارێکی تر گورزی قورسیان بەرکەوت. جگە لە شەڕڤانێک کە بە سوکی برینداربوو، هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانمان نەکەوت.

یەکینەکانی شەهید هاڕونیش ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکانیان کە لەناو دوو ماڵ شاردرابوونەوە و گروپێکی دیکەی چەتەکانیان لەناوبرد.

لە ئەنجامی بەرخودانی شەڕڤانان لە بەرامبەر هێرشەکانی چەتەکاندا ١٧ چەتە کوژران کە یەکێکیان فەرماندەیەکی لیوای مغاویری شام چەتە ئەبو فەیازە. هەروەها بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانەوە ٤٠ چەتەش برینداربوون.