مەسەدە: یەکێتی دژی دەوڵەتی تورک فەرزە
مەسەدە تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بانگەوازی کرد بۆ یەکێتی نەتەوەیی لەپێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد.
مەسەدە تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بانگەوازی کرد بۆ یەکێتی نەتەوەیی لەپێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد.
ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) لە شاری دێرکی کانتۆنی جەزیرە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ڕێکخست و ئایندەی سوریای تاوتوێ کرد. وڵاتپارێز و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و بەرپرسان و ڕۆشنبیران بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە، محەمەد عەلی ڕایگەیاند گەلی کورد بە هەموو جۆرێک دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، گوتی: "کۆبانێ سیمبولی بەرخۆدانی هەبوونە. پێویستە سەرنجی هەمووان لەسەر ئەم بەرخۆدانە بێت".
جەختی کردەوە، دەبێت هەڵوێستێکی یەکگرتوو نیشان بدرێت و بۆ بەرژەوەندی گەل ڕووبکەنە دیمەشق، لایەنەکان ناکۆکییەکان بخەنەلاوە و بیر لە ئامانجەکانی گەل بکەنەوە.
هەروەها بەشداربووان جەختیان لە یەکڕیزی کورد کردەوە بۆ لەناوبردنی هەموو پلانەکانی قڕکردن.
بانگەوازکرا بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی کوردی بە ئامانجی پاراستنی دەسکەوتەکان لە ڕۆژئاوا، پشتیوانی بۆ قەسەدە دووپاتکرایەوە.