دانیشتووانی کانتۆنی تەبقە و جەزیرە سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد

دانیشتووانی کانتۆنی تەبقە و جەزیرە سڵاویان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.

لە چەند شارێکی کانتۆنی تەبقە و جەزیرە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکە ڕێپێوانی پشتگیری بۆ قەسەدە نیشان درا.

جەزیرە

ئەنجوومەنەکانی شارەکانی تەل تەمر و زرگان ڕێپێوانێکیان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری تەل تەمر بە هەڵکردنی ئاڵای قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە و ئاڵای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد. هەروەها پانکارتی "قەسەدە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات" و "قەسەدە هیوای ئێمەیە" هەڵگیرا.

ڕێپێوانەکە لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە بەرەو ڕێگەی M4 بەردەوام بوو. لەوێ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پەروەردەیی تەل تەمر ئەیهان یونس گوتی: "هەموومان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی پشتگیری قەسەدە دەکەین".

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پەروەردەیی تەل تەمر خدر ئەل علێوی تیشکی خستەسەر شەهیدکردنی منداڵان و کۆچبەرکردنی دانیشتووان لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە، گوتی: "قەسەدە بۆ پاراستنی ئاسایش و خاک هەزاران شەهیدی بەخشی. تاکە هیوای گەلانە".

تەبقە

هەروەها خەڵکی کانتۆنی تەبقە و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەستی پێ کرد.

لە چوارڕیانی شەهیدانی گەڕەکی دووەمینی تەبقە، ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە. هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کانتۆنی تەبقە، هند ئەل عەلی ڕایگەیاند پێویستە هەمووان لەم قۆناغەدا کاربکەن بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک.

سەرۆکی یەکێتی ئالوبەیتی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی کانتۆنی تەبقە، عەدنان علێوی ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورک درێژکراوەی هەوڵەکانی داعشە، گوتی: "ئامانجیان داگیرکردنی سوریا و سەپاندنی سنووری میساقی_میللییە".

علێوی بانگەوازی لە گەلی هەرێمەکە کرد دژی هێرشەکان یەکبگرن و یەکێتی نیشتیمانی بەهێزبکەن و پشتیوانی قەسەدە بکەن.