ژنان لە حەسەکە بۆ پشتگیری یەپەژە ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە حەسەکە بە پێشەنگایەتی هەموو ڕێکخراو و تەڤگەرانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و سڵاو لە بەرخۆدانی یەپەژە کرا.

پشتگیری بۆ یەپەژە

هەموو پێکهاتەکان، دایک، ژنانی گەنج لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و پانکارت بە نوسینی "ژن لە بونیاتنانی سووریادا بنەمای سەرەکی دادپەروەری و یەکسانییە"، "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە"، "یەکێتی ژنانی سووریا مسۆگەری فەلسەفەی ژن ژیان ئازادییە" بەرزکرایەوە.

ڕێپێوان لە چوارڕێیانی سینالکۆی گەڕەکی تەل حەجەر دەستی پێکرد و لە پارکی گەڕەکی ناسرا گۆرا بۆ گردبوونەوە.

'سووریای دیموکراتیک بە دەنگ و ڕەنگی هۆشیاری ژنان بونیات دەنرێت'

وتەبێژی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەیحان لۆقۆ مژدەی بە ڕێپێوانەکەران دا کە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت و گوتی: "لێرەوە لە گۆڕەپانی تێکۆشان و بەرخۆدان سڵاوێکی گەرم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین و سڵاو لە بەرخۆدانی ئەو دەکەین. ئەمە ١٣ ساڵە ڕۆژئاوا لە بەرانبەر سیستەمی نەتەوەپەرەستی، دیکتاتۆری دەوڵەت-نەتەوە بەرخۆدان دەکات. لە لایەکی تریشەوە لە بەرانبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی ئەو، تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوەدەبات".

'ژنان بە بەرخۆدانی خۆیان وەڵامی پلانی دووژمن دەدەنەوە'

ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر دەستەکەوتەکانی شۆرشی ژن، لە بەرخۆدانی ژناندا وەڵامێکی مێژووی دەداتە پلانەکانی دووژمن، ڕەیحان بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئیمەی ژن لە هەموو پێکهاتەکان کە ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆمان نیشاندەدین و یەکگرتنی خۆمان دیاری دەکەین کە ئەمە بۆ خۆی بەرخۆدانێکی مێژووییە. لە بونیاتنانی سووریای نوێدا پێویستە ئیرادەی ژنانی ئازاد پارێزراوبێت. سووریا دیموکراتیک بە دەنگ و ڕەنگ و هۆشیاری ژنان بونیات دەنرێت. گەر ژنان لە دەستووری سووریادا جێ نەگرن، ئەوا مەحاڵە ئەمە قبوڵ بکرێت و مافی گەلان پارێزراوبێت. بانگەواز لە تەواوی گەلان دەکەم کە بۆ ئەوەی پێکەوە سووریایەکی نوێ و دیموکراتیک بونیات بنێین، خاوەن هەڵوێست بن".

'کاتی ئەوەیە، گۆڕەپانی دەسکەوتەکانی شۆڕش فراوانتر بکەین'

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنانی سووریا ئاماژەی بە ڕۆڵ و گرنگی بەرفراوانکردنی دەستەکەوتەکانی ژنان لە تەواوی سووریا کرد و گوتی: "لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ژن خۆی بە ڕێکخستن کرد، یەکێتی خۆی بونیاتنا و گەلێک دەستکەوتی پیرۆزی بە دەستهێنا. ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە گۆڕەپانی دەستکەوتەکانی شۆڕش فراونتر بکەین و لە تەواوی سووریادا ڕێکخستن و یەکێتی بەرفراوان بکەین".

'ژنان لە ساتەوەختی ئازادی و شکۆدا دەژین'

ئەندامی یەکێتی ژنانی سریانی سەباح شابۆ ئاماژەی بەوەکرد کە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساتەوەختی ئازادی و شکۆدا دەژین و گوتی: "١٣ ساڵ بە تێکۆشان، بەرخۆدان و ڕاپەڕین تێپەڕ بوو. هەربۆیە پیویستە خاوەندارێتی لە ڕەنجی ئەو سالانە بکەین. پاراستنی ژنان و دەستەکەوتەکانی ئەرکێکی ئەخلاقییە. بە ڕێگەی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی هەنگاوێکی پیرۆز دەهاوێژین و سووریایەکی نوێی دیموکراتیک بونیات بنێین. ژنان لە نوسینەوەی دەستووردا جێ نەگرێت، ئەو سووریایە قبوڵ ناکەین و لە بەرانبەردا لە تێکۆشان بەردەوام دەبین".

'بە تێکۆشمان لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک دەکەین لەپای کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩١٥'

بە ناوی کوردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی ئەرمەن ئەناهیدە قەسەبییان لە دەست نیشانکرد کە ژنانی ئەرمەن کۆمەڵکوژی ١٩١٥ لە بیر ناکەن گوتی: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا درێژەپێدەری کۆمەڵکوژی ١٩١٥ یە. ئێمەی ژنان ئەرمەن خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و یەکێتی خۆمان بونیات دەەنێین کە ببینە وەڵامگۆی قۆناغەکە. تا ژنێکی ئەرمەنی مابێت لەسەر ئەم کۆمەڵکوژییە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک دەکرێت".

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی یەکێتی ژنانی سووریا" کۆتایی هات.