سیستەمی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری، بە دەربڕینێکی دیکە ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل یان ناتۆ ئەردۆغان بەکاردەهێنن. لە دوای هەڵبژاردەنەکانی ٢٤-٢٨ی ئایار، بە دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا بەکاریان هێنا. دواتر بۆ هاندانی حیزبوڵا بۆ ئەوەی هێرشی سەر ئیسرائیل بکات، بەکاریان هێنایەوە؛ وە لەم دوایانەشدا جارێکی دیکە بۆ هەڵوەشاندنەوە و ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی سووریا بەکاری دێنن.
لە دوای ساڵی ڕابردووەوە لە چوارچێوەیی شەڕی غەززەدا گوایە تەیب ئەردۆغان و ئیسرائیل لە دژی یەک لێدوان دەدەن، کەس بیری لەوە نەکردەوە کە ئیدارەی تەیب ئەردۆغان و حکومەتی ئیسرائیل پێکەوە ئۆپەراسیۆن لەدژی سووریا بەڕێوەبەرن. هەرخۆی کەس گریمانەیەکی لەم شێوەیەیی نەدەکرد. لە ڕاستییدا کاتێک کە هێزەکانی هەتەشە و سوپای نەتەوەی سووریا لە ئیدلیبەوە تا حەلەب هێرشەکانیان دەستپێکرد، زەحمەت بوو بە شێوەیەکی ڕوون مرۆڤ لەوە تێبگات دەبێت کێ لە پشتی هێرشی ئەو چەند ڕۆژەوە هەیە. هەروەها هەندێک هەرگیز لەوانە تێنەگەشتن. تەنها ئیدارەی تەیب ئەردۆغان بینرا و تەنها ئەو شتانە بینران باسییان لێوەکرا.
بەڵێ، هاوشێوەی ئەوەی لە غەززە و لوبنان، ئەوەی لە سووریاشدا هێزی جوڵاند ئیدارەکەی تەیب ئەردۆغان بوو. هێرشە هاوبەشەکانی هێزەکانی هەتەشە و سوپای نەتەوەیی سوریا لە ڕاستییدا لە لایەن ئیدارەکەی تەیب ئەردۆغان و جەنەراڵەکانی تورکەوە هەماهەنگی کران. هیچ نەبێت ئەوانەی کە دەرکەوت ئەمە بوو، وە ئەوانەی خاوەنی دیدێکی سیاسی قوڵ نەبوون دەرنجام ئەمەیان بینی. لە ئەنجامدا هێرشەکان کە ڕژێمی بەعسیان ڕووخاند و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خەڵکی کوشت، لە لایەن ئیدارەی تەیب ئەردۆغان و سیستەمی شەڕی تایبەتی تورکەوە بەڕێوەبران. بەم شێوەیە سیستەمی شەڕی تایبەتی تورک بە سەرکردایەتی تەیب ئەردۆغان لە سووریادا سەرکەوتنێکی سەربازی بەدەستهێنا. لە ئێستاشدا گوایە باسی ئەو سەرکەوتننە دەکەن، پیرۆزی دەکەن و لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵدەدرێت پێش لە هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بگیرێت.
بەڵام لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا دەردەکەوێت ئەو پلانەی سووریا کە قسەی لەسەر دەکرێت، لە ڕاستییدا پلانێکی ناتۆییە. لە لایەن ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیلەوە ئامادەکراوە و جێبەجێی دەکەن. تێیدا ئیدارەکەی ئەردۆغان تەنها بەکارهێنراوە و تابێت ئەم ڕاستییە ڕوونتر دەبێتەوە. دەرکەوت هێزەکانی هەتەشە لە لایەن هەمان هێزەوە بە شێوەیەکی تایبەت لە لایەن بەریتانیا و سعودییەی عەرەبییەوە ئامادە کراوە. ئەو پرۆسەیەیی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە غەززە دەستیپێکرد، لە سووریا بەردەم کرا، ئەمە ڕوونبووەتەوە. لە ڕاستییدا دەبینرێت کە پرۆسەیەک بە ناوی جەنگی سێهەمی جیهانییەوە کە لە ٢ی ئابی ١٩٩٠دا لە عێراق و کویت دەستیپێکرد، لە ئێستادا لەسەر سووریا قورس بووە.
ئاشكرایە کە هاوکاریی بەریتانیا، ئەمریکا و ئیسرائیل ستراتیژی 'سیستەمی نوێی جیهانی'ییە لە سەرەتایی ساڵی ١٩٩٠دا ئامادەکرا و پرۆژەی نوێی ڕێگەی وزەیە لە هێڵی هندستان-ئیسرائیل-قوبرس-یونان پێکدێت، بە گوێرەی ئەو پلانڕێژییە پێکدێت. ئاستەنگییەکانی پێشی جارێک بە کۆمەڵکوژی و جارێکیش بە میتۆدی جیاوازی فێڵ ڕادەماڵێت و هەوڵدەدات بەرەو پێشەوە بڕوات. لەم سەروبەندەشدا کەسێتی وەک تەیب ئەرۆدۆغان وەک سیخور-ئیستغلال-چی بەکار دەهێنێت.
دەرکەوت ئێستا نۆرەی سووریایە و لەسەر ئەم بنەمایە دەسەڵاتداری ٦٠ ساڵەی بەعس لە سووریادا کۆتایی هات. ٥٠ ساڵی دەسەڵاتداری بەعس هەڵوەشایەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەی تاکپاریز کە بە هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی بەعس لە عێراق دەستیپێکرد، لە ئێستادا ئەم هەڵوەشاندنەوەیە لە سووریا بەڕێوەدەچێت. بە ڕاستی پەیکەری مەزنی دەوڵەت-نەتەوە ڕوخێنرا. پێدەچێت سیاسەتی ترامپ کە لە ٦ی تشرینی دووەمدا وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا جێبەجێ کرابێ. بۆئەمەش ئیدارەی ڕووسیا کە لەگەڵ ئەمریکادا کۆبووەوە، دەستبەرداری پاڵپشتی خۆی بۆ ڕژێمەکەی ئەسەد بوو. هەرخۆی لە هێرشەکانی پێشووتری سەر لوبنان و سووریادا هێزیی ئێران بە تەواوەتی لاواز ببوو. لەسەر ئەم بنەمایە هێزەکانی هەتەشە و سوپای نەتەوەیی سوریا لە ژێر فەرمانی تەیب ئەردۆغاندا توانییان ئەوەندە بە ئاسانی بگەنە شام (دیمەشق)
لە ئێستاشدا دەگوترێت دیسانەوە نۆرەی عێراقە و دەبێت ئەو هێزانەی لە دژی ئەمریکا-بەریتانیا-ئیسرائیلن لەو هەرێمە لەناوببرێن. ئەمە ماوەیەکە ئەمریکا لە هەرێمەکەدا بەرەی سەربازی بەو ئاراستەیە سەرلەنوێ ڕێک دەخاتەوە. ئاشکرایە هەم بە گوێرەی شەڕی ناوبراو پەرەی بە ڕێوشوێنەکانی دەدا، هەمیش خۆی بۆ شەڕێکی لەم شێوەیە ئامادە دەکرد. بەکورتییەکەی زۆر زەحمەت نییە بۆ ئەوان ئامادەکارییە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە عێراق بە پلانێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەن.
باشە دوای ئەمە چی ڕوودەدات؟ بە واتایەکی تر نۆرەی کێیە؟ کاتێک ئەم پرسیارانە دەکرێت، هەمووان بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری ئێران دەکەن و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن وەک ئەوەی هەموو شتێک کراوە و هەمیشە دژی ئێران بێت. بێگومان ئەم هەڵسەنگاندنە هەڵە نییە؛ بەڵام بەرتەنگ و کورت بینە. لە ڕاستییدا هێرشی هاوبەشی ئەمریکا-بەریتانیا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی دەستی پێکرد. ئێستا لە حیزبوڵا و سووریاوە هاتوونەتە سەر عێراق. هەموو ئەم هێرشانە بە ئامانجی تەسککردنەوە و لاوازکردنی ئێرانە و ئامانجیشیان ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران بە تەواوی بخەنە ژێر کاریگەریی خۆیانەوە.
بەم هێرشانە سیستەمی سەرمایەی قۆرخکاری نێونەتەوەیی ئامانجی لەناوبردنی دۆخی ئێستای دەوڵەت-نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەو هۆیەوە ناوچەکە بەڕووی دابەشکردنی خێراتر و گونجاوتری سەرمایە و زیادکردنی قازانجەکانیدایە. بۆیە هەوڵ دەدات ئەو سیستەمە یەکپارچەیانەی دەوڵەت-نەتەوەیی بگۆڕێت کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە دامەزراون. ڕوونە کە ئێران یەکێکە لەو دەوڵەت-نەتەوەییانەی کە ناوچەکە لە قاڵب دەدات. بۆیە یان وەک شۆڕشی مۆدێرنیتی دیموکراتیکی دەمێنێتەوە و دەبێتە سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤ، یان بەتەواوی تەسلیمی سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتە! دیارە ڕێگای سێهەم بۆ ئێران نییە.
ئایا ئێران تاکە وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەم دۆخەدایە؟ ئایا هێرشەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکا- بەریتانیا-ئیسرائیل تەنها ئێران دەکاتە ئامانج؟ ئایا ئێران تاکە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەیە کە لەهەرێمەکەدا ئەو چارەنوسەی هەبێت ؟ بێگومان نەخێر. هاوکات لەگەڵ ئێراندا تورکیاش هەیە. لە ڕاستییدا دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، تورکیا ڕۆڵی یەکەم و باڵادەستی لە دەوڵەت-نەتەوە یەکپارچەییەکانی ناوچەکەدا بینی. ناسیۆنالیزمی عەرەبی نەسراوی و بەعس، وەک بەرهەمی ناسیۆنالیزمی تورکی کەمالی گەشەی کرد. تورکیا لە سەدەی ڕابردوودا مۆرکی خۆی خستە سەر پێکهاتەی دەوڵەت-نەتەوەیی یەکپارچەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش تورکیا لە پلەی یەکەمدا نوێنەرایەتی دۆخی ئێستای دەوڵەت-نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بۆیە هێرشەکانی سەرمایەیی قۆرخکار لە هەمووان زیاتر تورکیا دەکاتە ئامانج. دوای سوریا لە لایەک عێراق و ئێرانە، لە لایەکی تریش تورکیایە.
ئەگینا ئەو شەڕەی لە غەززە و لوبنان و سوریا و عێراق ڕوودەدات و سیستمە کۆنەکە لەناو دەچێت؛ بەڵام ئەمانە بەس نین بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی نوێ. دەسەڵاتی ئێران بەس نابێت بۆ دامەزراندنی سیستمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دیارە ئەگەر بیەوێت سیستەمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێت، پێویستە لە تورکیاوە دەست پێبکات. تا لە تورکیادا سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەیی ڕەگەزپەرست-فاشیستی هەبێت، ناتوانرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستەمێکی نوێ دابمەزرێت. بۆیە نۆرەی ئەم گۆڕینە زۆر تورکیا نزیکتر دەبێتەوە. وەک پێشتر باسمان کرد دۆزەخ لە قوبرسەوە هەڵدەستێت.
مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر هەموو ئەمانە لەبەرچاو بگرین، ئایا ئەوەی تەیب ئەردۆغان لە سووریا بەدەستی هێناوە سەرکەوتنە یان شکست؟ بێگومان ئەم پرسیارە گرنگە و زۆر کەس ئەم پرسیارە لە خۆیان دەکەن و هەوڵی دۆزینەوەی وەڵامەکان دەدەن. ڕوونە کە ئەم باسانە لە داهاتوودا هێندەی تر زیاتر دەبن. هەوڵەکان بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی پێشهاتەکانی سووریا لەسەر تورکیا بە شێوەیەکی وردتر و قووڵتر دەدرێن. بەڵێ، تەیب ئەردۆغان سەرکەوتنێکی سەربازی لە سووریا بەدەستهێنا. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانێت شکستی سیاسەتەکەی خۆی بشارێتەوە. بە ئاهەنگگێڕان دەتوانێت هەوڵی فریودانی کۆمەڵگا بدات و لەسەر ئەو بنەمایە ڕێگری لە داڕمانی دەسەڵاتەکەی بکات. بەم مانایە دەکرێت باس لە سەرکەوتنی تەیب ئەردۆغان بکرێت وەک سەرکەتنێکی شەخسی. بەڵام ئەمە بۆ تورکیا یەکسان نییە بە سەرکەوتن. سەرکەوتنی تەیب ئەردۆغان بۆ تورکیا دەتوانێت سەرکەوتنی پیروس بێت. بەو مانایەی کە پێی وایە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام لە واقیعدا شکستی هێناوە.
چونکە بە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەیی یەکپارچە تورکیا ناتوانێت بگاتە هیچ شوێنێک. بۆ زهنیەت و سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەی دژە کورد ڕێگاکەی کۆتایی هاتووە. نە کورد و نە گەلانی دیکە لە تورکیا ئەم سیستەمە قبوڵ ناکەن. بۆیە گۆڕینی تورکیای سەدساڵە ئیدی پێویستییەکە. دڵ دەیەوێت ئەم گۆڕانکارییە لە قازانجی ئازادی و دیموکراسی بێت و کورد، گەل و ژنان سەردەکەون، لەوە زیاتر بندەستی و ڕەنجخۆری گەورە و قوڵترنەکەنەوە!
سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا