وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە کۆبوونەوەی دەستەیی بەڕێوەبەری ناوەندی (مەیەکە)ی ناوەندی گشتی دەم پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست.
لە قسەکانییدا ئایشەگوڵ سەرنجی خستەسەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گەورە شاری وان و ئاماژەی بەوەدا نزیکەی ١٠ ساڵە ئەم دەسەڵاتدارییە هەوڵ ددات لە ڕێگەیی سەپاندی قەیومەوە دەستبەسەر ئیرادەی هەڵبژێردراوی گەلدا بگرێت. دۆغان ڕایگەیاند هەموو ئەم گرتنەبەرانە بۆ ئەوەیە ڕێگری لە سەرکەووتنی کوردان بگیرێت.
نامەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووە بە لایەن و کەسانی پەیوەندیدار
لە بەردەوامییدا دۆغان دەربارەی ئەو مشتومڕانەی؛ کە ڕێبەر ئاپۆ دوای دیدار و کۆبوونەوەکان نامەی بۆ قەندیل ناردووە، ئەمەی هێنایە زمان: "دەمەوێت ڕاستەخۆ دەربارەی ئەم بابەتە زانیاری بدەم. بەڵێ ڕاستە نامەی بەڕێز ئۆجالان گەیشتووە بە قەندیل، ئەورووپا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کەسانی پەیوەندیدار. ئەوان خۆیان ئەمەیان ڕاگەیاند، ئێمەیش تاکیدی دەکەینەوە. نامە گەیشتووە بە بەرپرسانی کەجەکە لە قەندیل، بەرپرسانی قەسەدە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەرپرسانی کەجەدەکە-ئەورووپا و کەکەنە لە ئەورووپا. دەماونەوێت بزانرێت جگە لە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ئیمراڵی هیچ چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەیەکی ئێمە ئەنجام نەدراوە."