ژنان بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی بنەماڵەی دەنیز پۆیرازیان کرد

ژنان پێکەوە بەهێزن، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی بنەماڵەی دەنیز پۆیرازیان کرد. ژنان سەردانەکەدا ڕایانگەیاند، لە ١٨ی تەمووزدا بەشداری لە دانیشتنی کەیسی دەنیز پۆیراز دا دەکەن و داوای بەشداریکردنیان لە کەیسەکەدا کرد.

ژنان پێکەوە بەهێزن، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی بنەماڵەی دەنیز پۆیراز یان کرد، کە لە بینای ئیزمیری هەدەپە دا لەلایەن هێرشبەرێکی فاشیستی تورکەوە شەهید کرا. دایکی دەنیز پۆیراز، فەهیمێ پۆیراز پێشوازی لە ژنان کرد.

ژنان لە سەردانەکەیاندا ڕایانگەیاند، لەگەڵ بنەماڵەی پۆیرازدان. ژنان بە هۆی ئەو هەڵوێستە خۆڕاگرانەوەی دایە فەهیم پۆیرازەوە هێز و ورە دەگرن. ڕاشیانگەیاند، پێکەوە بەردەوام دەبن لە تێکۆشانی دادپەروەری و لە ١٨ی تەمووز دا بەشداری لە دانیشتنی کەیسەکەى پۆیرازدا دەکەن.

ژنان داوای لە ژنان و رێکخراوەکان کرد بەشداری لە دانشتنەکەدا بکەن و پشتیوانی لە پۆیراز بکەن.

ژ.ت