ژنانی کانتۆنی فورات: لە ٨ی ئادار ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین
ژنانی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار دەلێن؛ بە تێکۆشانی ٨ی ئادار ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین.
ژنانی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار دەلێن؛ بە تێکۆشانی ٨ی ئادار ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین.
ژنانی جیهان بە بۆنەی ٨ی ئادار دەڕژێنە گۆڕەپان و ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن، بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە ژنانی کانتۆنی فورات بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
'لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ژنان سەرلەنوێ بووژانەوە'
کوردیناسیۆنی ستاری قینەی سەر بە کۆبانێ سوعاد شێخ دەمیر ئەم ڕۆژەی لە تەواوی جیهان پیرۆز کرد و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەت بۆ ژنان ڕۆژێکی نوێ و ژیانەوەیەکی مێژووییە. ٥ هەزار ساڵ ژن کۆیلە بوو، بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێک گۆڕا و ژنان لە هەموو بوارێکدا جێیان گرت. چەندین شۆڕشگێڕی ژن نمونەی بێریتان، زیلان، سارا بە پێشەنگایەتی خۆیان لە بەرانبەر داگیرکەری کوردستان بەرخۆدانیان کرد".
'ئامانجی ژنان، ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە'
سوعاد شێخ دەمیر گوتیشی: "پێویستە لە هەمووکات زیاتر بەرخۆدان بکەین، وەک ژنان ئیدی تەنها یەک ئامانجمان هەیە، ئەوەش ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆ ئێمە ڕێبەر ئاپۆ مێژووییەکی نوێ دەستپێکرد. وەک ژنانی کورد ڕادەپەڕین".
'مێژوو بە دەستی ژن دەنوسرێت'
هاوسەرۆکی پەیەدەی کانتۆنی فورات بێریڤان ئیسماعیل گوتی: "ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ و لە تەواوی شەڕڤانان لە پردی قەرەقۆزاق و تشرین پیرۆز دەکەین. ئەو نێرگزانەی لە ئیمراڵییەوە بۆمان هات زۆر بەهادارە. وەک ژنان بەڵێن دەدەین لەسەر هێڵی ڕێبەرەکەمان بین و بەرخۆدان بکەین. وەک ژنان دەبین بە جێی چارەسەری، مێژوو جارێکی دیکە بە دەستی ژنان دەنوسرێتەوە".
بەڕێوەبەری گۆڕەپانی کۆمەڵگەی کانتۆنی فورات هێڤین محمود ئیسماعیل ئەمڕۆژەی پیرۆز کرد و گوتی: "ئەمساڵ ٨ی ئادار جیاوازە، ڕێبەرەکەمان سڵاوی بۆ تەواوی ژنان نارد. ئەو ژنەی وەک کۆیلە تەماشا دەکرا، ئەمڕۆ تێکۆشان بەڕێوەدەبات و پێشەنگایەتی دەکات. وەک ژن تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت ئێمەش ئازاد نابین. پێویتسە لەم ڕۆژەدا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".