زیندانی سیاسی كورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان كه ١٥ ساڵه ئێران ئه‌وی به بارمته گرتووه، ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر و سه‌رباری ئه‌وه‌ش دووریده‌خاته‌وه، به بۆنه‌ی ٨ی ئاداره‌وه نامه‌یه‌كی نوسیوه. جه‌لالیان له نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باسی ئه‌شكه‌نجه‌كانی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران له كرماشان ده‌كات.
نامه‌كه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌م جۆره‌یه:
"له‌ناخه‌وه پیرۆزبایی ٨ی ئادار له دایكم، له‌و ژنانه‌ی چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازیزانیانن و له هه‌موو ژنانی جیهان ده‌كه‌م.
كاتێك ئاوڕ له مێژوو ده‌ده‌ینه‌وه، ده‌بینین كه به درێژایی مێوو هه‌موو كات ژنانی ئازادیخواز له دژی رژێمه دیكتاتۆره‌كان تێكۆشان و ئه‌م ژنه بوێرانه به خوێنی خۆیان هه‌شتی ئاداریان له مێژوودا تۆمار كردووه.
ئه‌ی سته‌مكاران، چاو‌دێر بوون و ئێستاش هه‌ن، بینیتان ناتوانن به كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌شكه‌نجه و زیندانی كردنی ئێمه‌ی ژنان، به‌ر له مافخوازی ئێمه بگرن. ژنێك كاتێك ناخی له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا ئاوێته بوو، هیچ سته‌م و زه‌بروزه‌نگێك ناتوانێت چۆكی پێدابدات.
من ئه‌و كاته دركم به‌و راستیهكرد كه كه‌وتمه ده‌ست سته‌مكارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه. جلوبه‌رگه‌كانیان له‌به‌رم دادڕی، چاوهكایان به‌ستمه‌وه و ده‌ست و پێمیان به زنجیره‌وه ته‌ختێكی ئاسنه‌وه به‌سته‌وه و ده‌ستیان كرد به ئه‌شكه‌نجه‌دانم به شێوه‌یه‌كی دڕندانه. به كێبڵ له به‌رپێیان ده‌دام، پێكانم ئاوسانبوون و شین و مۆر ببوونه‌وه. ئه‌وه‌نده ئهشكهنجیان كردم كه چیتر هه‌ستم به هیچ شتێك نه‌ده‌كرد، ته‌واوی جه‌سته‌م بێ هه‌ست ببوو. توانام به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا نه‌مابوو. پانتۆڵه‌كه‌م تڕ كردبوو.
به‌ڵێ، مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه، به‌ڵام نازانم بۆ من یا ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵایه‌یان به‌سه‌رمدا هێنا. هۆ ویژدانه وشیاره‌كان، با ئێوه دادوه‌ر بن، ئایا منێك كه هیچ ئاواتێكم جگه له ئازادی و یه‌كسانی مرۆڤه‌كان نه‌بوو و ئه‌وانه‌ی كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ئه‌و هه‌مووه ئه‌شكه‌نجه‌ی منیاندا تاوانبارن؟! یان من؟!.
خۆتان دادوه‌ر بن، من وه‌ك ١٠ ساڵ به‌ر له‌ئێستا جه‌سته‌یه‌كی ساخ و ته‌ندروستم نییه و كلیله‌كانی زیندان خاراویان كردووم، كاتێك ئهشكهنجهگهرهكان ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دام تاكه شتێك كه بۆم مابووه‌وه ئه‌ندێشه و بیر و باوه‌ڕه‌كانم بوون و هیوام به ژنانی تێكۆشه‌ر و داهاتوو هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر بڵێم قه‌ڵه‌م توانای نوسینه‌وه‌ی ئێش و ئازارهكانمی نییه، زیاده‌ڕۆییم نه‌كردووه، چوونكه من ته‌نیا به‌شێك له ئهشكهنجهكانم بۆ ئێوه گێڕاوه‌ته‌وه. هیوادارم له‌م رۆژه ئازیزه‌دا نهبووبمه مایه‌ی بێتاقه‌تیتان.
هه‌ندێك جار بیر لهوهدهكهمهوه كه له كوێی جیهاندام یان له بنه‌ڕه‌تدا له كوێ كاتدا ئاسێ بوون كه هه‌رچه‌نده هه‌وڵ ده‌ده‌م رێگه‌یه‌كی ده‌رچوون نادۆزمه‌وه ئایا ئه‌مه بۆ من ڕه‌وایه؟! كه شایه‌تی له‌داردرانی هاوره‌گه‌ز و كه‌سه نزیكه‌كانم بم و مته‌قم لێوه نه‌یات؟! رۆژگارێكی سه‌یره، كاتێك بایه‌كی توند هه‌ڵیده‌كرد، دڵم به هۆی خێرایی باكه‌وه ده‌له‌رزی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو رهشهبایهدا چی بكه‌م؟!
شه‌ڕ، نه‌فره‌ت، دووڕوویی، كوشتن، كوشتار و ئه‌شكه‌نجه و هه‌موو ئه‌م كرده‌وانه له ئاسایی‌ترین كاتدا ئه‌نجام ده‌درێن و ستمهكاران بۆ هه‌ر كام له تاوانه‌كانیان هۆكار و پاساوێك ده‌هێننه‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ من له هه‌موو شت به ئازارتره. كه‌واته ئه‌ی ژنانی بوێر و له‌خۆبوردوو ئه‌وه بدركێنن كه ئاگر له وتنی سڵ ده‌كاته‌وه. من ئاواته‌خوازی مردن هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت سته‌مكارانیش نیم، وه‌رن پێكه دژی سته‌م تێكۆشان بكه‌ن تا به هه‌وڵه‌كانمان سته‌مكاران له‌سه‌ر نیشتمانی دایكمان دهرپهڕینین، تاكوو سبه‌ینێ و پێشه‌ڕۆژ شه‌رمه‌زاری ئه‌و ژنانه نه‌بین كه له‌پێناو ئازادی و یه‌كسانیدا گیانی ئازایان به‌خشی.
من زه‌ینه‌بم، زه‌ینه‌بی جه‌لالیان، ژنه كوردێك كه شایه‌تی سه‌دان تاوانی كۆماری ئیسلامیم له زیندانه‌كان و شایه‌تی تۆمه‌ت، سوكایه‌تی، ئه‌شكه‌نجه و له هه‌مووی خراپتر شایه‌تی له‌سێداره‌دانی ١٠ كه‌س له هاو بهندیهكانمم. ئایا ئازارێكی به‌سوێتر له‌مه بوونی هه‌یه؟! سه‌رباری ئه‌مانه ئه‌م سته‌مكارانه داوام لێده‌كه‌ن په‌شیمان ببمه‌وه، بۆ مه‌گه‌ر ده‌كرێت من وه‌ك كه‌سێك كه ئه‌و هه‌موو ستهمهم و زهبروزهنگهم به چاوه‌كانم بینیوه په‌شیمانی ده‌رببڕم؟ بڕواتان هه‌بێت هه‌كات سته‌مكاران، سته‌م و ئه‌شكه‌نجه‌یان له‌سه‌ر من زیاتر ده‌كه‌ن، من بوێرتر و خۆڕاگرتر ده‌بم.
ماڵئاوا
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان/ زیندان
هـ.ب