سمیناری ژن، مێژوو و زمان لە شاری هاگن ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

لە شاری هاگنی وڵاتى ئەڵمانیا سمینارێک بە ناوی 'ژن، مێژوو و زمان' بەڕێوەچوو.

لە کۆمەڵەى عەلەوییەکان لە شاری هاگنی ئەڵمانیا سمینارێک بە ناوی 'ژن، مێژوو و زمان' بە بەشداریى ٤٠ ژن و ١٠ منداڵی ئەو ژنانە بەڕێوەچوو.

لە سەرەتاى سمینارەکەدا هاندان پەکتار بیلدک هاوسەرۆکى کۆمەڵەکە وتەیەکى پێشکەشکرد و وتى، ئێمە هەم دەمانەوێت ژنان لە دەوری یەک کۆبکەینەوە و هەم دەمانەوێت سەرنجیش بخەینە سەر عەلەوێتى و ژن و زمان.

ئا. ئاڤێستا ئایدن لە ئەنیستیتۆتی کوردەوە سەرنجی خستە سەر بابەتی فیمێنیزم و گرنگیى ژنۆلۆژی و وتى، ژنۆلۆژی تەنها بۆ خۆی بابەتێکە و بە دڵنیاییەوە راستیى ژنە، بۆیە دەکرێت هەموو ژنێک و بەو بەهایانەى خوڵقاندوێتى ئەو گۆڕەپانە بەفراوانتر بکات.

ئایدن ئەوەشی وت، ژن و زمان بناغەکانى ئەو گۆڕەپانەن و بۆ پێشگرتن لە ئاسیمیلاسیۆن و توانەوە و ئاسیمیلاسیۆنى خۆکرد و خۆڕسک ئەرک دەکەوێتە سەر شانی گروپە جۆراجۆرە باوەڕییەکان و کۆمەڵگا.

ر.م