لە کەرکووک تەقینەوەیەک ڕوویدا
بەهۆی تەقینەوەیەک لە شارەدێی تازەی سەر بە پارێزگای كەركووك ٢ هاووڵاتی برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەیەک لە شارەدێی تازەی سەر بە پارێزگای كەركووك ٢ هاووڵاتی برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ لە گەراجی هێڵی گواستنەوەی شارەدێی تازە – كەركووك تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە ٢ شۆفێر برینداربوون و و زیانی مادیش بەچەند ئۆتۆمبێلێك گەیشتووە.
برینی شۆفێرەکان سوکە و بۆچارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەكانی كەركووك كراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەكی پۆلیسی كەركوكەوە دەست کەوتووە، تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە و پێدەچێت لە پێشوەخت دانرابێت لە شوێنی پشوودانی شۆفێرەكاندا.
ک-ش