گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکییەکەى گەریلاکانی یەژاستاری لە شەمزینان بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤدیۆی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستاری لە لەرێکەوتی ١١ی ئاداردا لەگردی سێڤرێ-ی بەزەلێ-ی شەمزیانان بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ڤیدیۆیی جالاکییەکەی یەژاستار لە گەریلا تی ڤی بڵاوکراوەتەوە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە گەریلاکانی یەژاستار سەربازانی ناو قەرەقۆڵەکە دەکەنە ئامانج.

هەپەگە دەربارەی ئەوچالاکییە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە"

" ڕۆژی ١١ی ئادار کاتژمێر ١٠:١٥خولەک هێزەکانی یەژاستار لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەگردی سێڤرێ-ی ناوچەی بەزەلێ-ی شەمزینان-ی جولەمیرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا خاڵی چاودیری سەربازەکانی سوپای تورکیا کرایە ئامانج. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٤سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەربازێکی تریش برینداربوو.

دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە هاوەن ناوچەکەی تۆپباران کرد و لەکاتژمێر ٢٠:٠٠ دا کوژراووبریندارەکانی خۆی گواستەوە."

ک٠ش