١٤٥ ئاوارەی دیکە گەڕانەوە بۆ شەنگال
گەڕانەوەی شەنگالیەکان لە کەمپەکانەوە بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە. راگەیەندرا کە ١٤٥ ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵیان.
گەڕانەوەی شەنگالیەکان لە کەمپەکانەوە بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە. راگەیەندرا کە ١٤٥ ئاوارەی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵیان.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەبارەت بەو بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت و وەزارەتەکەیان بۆ کۆتاییهێنان و داخستنی دۆسیەی کۆچبەر و ئاوارەکانی ناوخۆ ئەمڕۆ ١٤٥ کۆچبەری دیکەی ئێزدی لە کەمپی بێرسڤی-١ی سەر بە زاخۆوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال و دەوروبەری.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە کۆچبەر و ئاوارەکان کە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان پێداویستییە سەرەکیەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
وەزارەتەکە دوێنێش بە راگەیەندراوێک گەڕانەوەی ٣٧٥ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپی ئاوارەکانی بێرسڤ-١ لە زاخۆی باشووری کوردستانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەو کەسانە بە شێوەی ئارەزومەندانە گەڕاونەتەوە.
هـ . ب