"٢٠٢١ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرایەتی و تێکشکاندنی فاشیزم" -٢-

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک وتی، "سالا ٢٠٢١ دەبێتە سەردەمێکی بەهێزی کار و تێکۆشان. بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و حەسابپرسین لە فاشیزم، لە چوارچێوەی هەنگاوەکەماندا، تێکۆشانمان بە شێوەیەک

ڕۆناهی سەرحەد لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لە تێکۆشانی ژنانی کورد لەدژی شەڕ، فاشیزم و توندوتیژی کرد.

ڕۆناهی سەرحەد رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئەوان پێداگیریان لەسەر هاوسەرۆکایەتی، سیستمی نوێنەرایەتی یەکسان، خۆپاراستنی ژنان و ژنەئۆلۆژی کرد و وتی، "هەندێک ژنی تێکۆشەری وڵاتانی جیهان، بەشداریان لە ئەزموونەکانی پاراستنی ئێمە کرد و لێکۆلینەوەیان کرد و ئەنجامیان بەدەست هێنا. لەدژی کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک کەلەگەڵ چەتەکانی داعش و ئەلقاعیدە لە شەنگال، عەفرین، سەرێکانی و کۆبانێ ئەنجامیاندا و لەبەرانبەر هێرشەکان لەرێگای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەدژی ئەشکەنجەی زیندانەکان، لەدژی کوشتن و بەکارهێنانی منداڵان، بە کورتی لەدژی ئەم توندوتیژی و زۆرداری و تیرۆر و هێرشی داگیرکەری، پێویستی بە بەرخۆدانی چەکداری بۆ پاراستنی گەلەکەمان، ئیرادەمان و ئازادی و دیموکرات هەیە. بەرخۆدانی چەکداری رێگایەک نییە کە ئێمەی ژنان هەڵمانبژاردبێت، ئەم بەرخۆدانە هەڵوێستێکی ستراتیژیە کە رێگای دیموکراتیک داخراون و بۆیەش ئێمەی ناچار کردووە. لە ئێستادا هەموو شارەوانیەکان کە بە هەڵبژاردنەکان بەدەست هێنراون، لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە بە زۆرداری داگیرکراون. زۆربەی ئەو قەیومانەی کە لەلایەن ئاکەپەوە دامەزرێنراون، یان رابردوویان لە شەڕی قێزەوندا هەیە یان وەک ئەندامێکی شەڕی تایبەت راهێنراون. کاری سەرەکەیان داخستنی ئەو کۆمەڵە و ناوەندانە بوو کە کاری ژنانیان دەکرد. پەرلەمانتارانی هەدەپە کە بە دەنگی گەل هەڵبژێردراون، رەت دەکەنەوە، مافی پارێزبەندیان هەڵدەوەشێننەوە و زۆربەیان دەستگیرکراون. هەر کەس و سیاسەتمەدارێک کە هزر و کردەوەکانیان قبوڵ نەکات، دەستگیر دەکەن. سزای پارە بەسەر ئەوانەی دیکەدا دەسەپێنن. لەبەرئەوەش ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەنووس ، ئاکەدەمیسیەن، رۆشنبیر، خوێندکار، مافپەروەر، ژن و زۆر کەس بەهۆی بیروڕای جیاواز دەستگیرکراون. لە سەردەمی ئەردۆغانی فاشیستدا کە ناتوانێت یەک رەخنەش قبوڵ بکات، لە تورکیا و هەموو باکوری کوردستان کوشتنی ژنان و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و سووکایەتیکرن زیاد بووە. سنوری خۆیان تێپەڕاند و هێرش دەکەنە سەر رۆژئاوای کوردستان، باشوری کوردستان، عێراق، شەنگال و مەخموور."

ڕۆناهی سەرحەد باسی ئەوەی کرد، رەتکردنەوە و لەناوبردن و قڕکردن لەدژی کورد بە دەستی ئەردۆغان بە شێوەیەکی رەها بەڕێوەدەبرێت، بەڵام دەوڵەتانی ئەوروپا، تەڤگەرەکەیان بە درۆی تیرۆر تاوانبار دەکات و ئەوەش پیشانی دەدات کە هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکانن.

لەبارەی پەیوەندیەکانی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا ڕۆناهی سەرحەد وتی، "ئەگەر ناکۆکیشیان هەبێت، لەسەر ئابوریە. ئەوروپا لە ڕووی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەوە دواکەوتووە. ئەو توندوتیژیەی بە دەستی ئەردۆغان دەکرێت، کەوتووەتە دۆخێکەوە کە ئێدی بووەتە هەڕەشە لەسەر ئەوروپا. لە ساڵی ٢٠٢٠دا کەمیش بێت، دەرکردنی تەڤگەرەکەمان لە لیستی تیرۆر بووە ڕۆژەڤ. گەلی کورد و دۆستەکانیان کاریان کرد. بەڵام سەرەتا دەوڵەتی ئەڵمانیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە خۆیان وەک دیموکرات پێناسە دەکەن و خۆیان وەک دڵسۆزی پێوانەکانی دیموکراسی لەقەڵەمدەدەن، هیچ شتێکیان نەکرد و پێویستە کۆتایی بە درۆکانیان بهێنن.

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک باسی لە هەنگاوی تەڤگەری ژنان لە ساڵی ٢٠٢٠دا کرد و وتی، "تەڤگەری ژنان لە ئەوروپا بە ناوی '١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر' وایکرد کە کەمپینەکە زیاتر واتادار ببێت.

لە عەفرین چەند رۆژ جارێک کچێکی کورد دەڕفێنرێت، دەستدرێژیان لێدەکرێت، دەکوژرێن و کەس نازانێت چییان بەسەردەهێنن. عەفرین بۆ ئێمە برینێکی قۆڵە کە خوێنی لێدەچۆڕێت. پەیمانێک لەنێوان پەدەکە و تورکیا و عێراق لەبارەی شەنگالەوە بۆ بێبەرگری هێشتنی شەنگال ئیمزاکرا. گەل و ژنانی کورد کە هەوڵ دەدرێن بکرێنە قوربانی سیاسەتەکانی رووسیا و ئەمریکا، لەناو فشاری مان و نەماندان."

ڕۆناهی سەرحەد لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "ناتوانێت مافی یاسایی خۆی بەکاربهێنێت. بۆ کۆتاییهێنان بە زوڵمەکە، هەنگاوی ؛بەسە بۆ فاشیم و داگیرکەری، کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە' کە لەلایەن کەجەکە و کەژەکەوە راگەیەنرا، خاوەن گرنگیەکی مێژووییە. هەروەها هەنگاوی ' لەدژی قڕکردنی ژنان کاتی ئازادی ژنان و پاراستنی کۆمەڵگایە' کە لە مانگی ئەیلولدا لەلایەن کەژەکەوە راگەیەنرا، وڵامی پێویستی و کارەکتەری سەردەمی تێکۆشان دەدات. بە سەرکەوتنی هەنگاوەکە خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداریکردن لە چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کوردە، خاوەنداریکردنە لە ئازادی ژنان."

ڕۆناهی سەرحەد باسی ئەوەی کرد، ساڵی ٢٠٢٠ لەدژی شەڕ، هەڵوەشاندن و توندوتیژی ژنان ئەوان بێدەنگ نەمان و وتی، "ژنان ئیرادەی ئازادیان بەهێز کرد، خۆیان ڕێکخستەوە و بوێریان پیشاندا. تێکۆشانی ژنان کە دەڵێن، "ئێمە بێدەنگ نابین، سەرمان دانانەوێنین' وایکردوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەردەوام بێت. ببێتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن و پێشەنگایەتی. ژنە گەریلاکانی ناو ریزەکانی یەژاستار و هەپەگە لە بەرەکانی پێشەوەی ئەرکی پاراستندا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە جێگیر بوون و وایانکرد کە تێکۆشانی ژنان و کۆمەڵگا ببێتە خاوەن ئیرادە. ژنان مۆری خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٠دا و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ژنان لە تێکۆشانی خۆپاراستن و کۆمەڵگادا پراکتیکێکی سەرکەوتووانەیان پیشاندا."

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بەوەکرد، بێگۆمان ئەوان دەیانتوانی زیاتر سەرکەوتنیان بەدەست بهێنایە، دەیانتوانی زیاتر کاریان بکردایە و وتی، "دەمانتوانی رووبەری رێکخستنی خۆمان فراوانتر بکەین. لەگەڵ نەوەی نوێ و گەنج شان بە شان کارێکی گەورەتر بکەین، کارمان کرد، بەڵام تێرکەر نەبوو. پێویست بوو کارە قێزەونەکانی دەستدرێژی دەوڵەتی تورک و میت لەبەرانبەر ژنان و بە تایبەتی ژنانی گەنج زیاتر ئاشکرا بکەین و کۆمەڵگاکەمان لە قێزەونی پاکبکەینەوە. لەبەرئەوەی لەم بارەیەوە کارێکی تێرکەرمان نەکرد، هێرش لە سەر زۆر ژن و بە تایبەتی کادرە گەنجەکانمان روویاندا و ئەوەش کەموکورتی ئێمەیە. لە رووی تێکشکانی سیاسەتی شەڕی تایبەت ئێمە دواکەوتین. نەمانتوانی بە شێوەیەکی باش کێشە ژینگەییەکان بخەینەڕوو."

ڕۆناهی سەرحەد راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پەرسپەکتیفی کات لە گەڵ دروشمی 'پێویستە ژنێک بە تەنیاش بەبێ ڕێکخستن نەمێنێتەوە' ئەنجامدرا، بەڵام نەمانتوانی بگەینە هەموو ماڵیک و هەموو ژنان و وتی، "ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، کە گەل و ژنان لەبەرانبەر دەستپێشخەریەکانی ئاکەپە ڕووبەڕوو بوونەوە.

 

بۆیەش بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتیەکان، ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە سەردەمێکی بەهێزی کار و تێکۆشان. لە چوارچێوەی هەنگاوی ئازادی بۆ ڕێبەری ئاپۆ و حسابپرسین لە فاشیزم، ئێمە تێکۆشانمان بە شێوەیەکی رادیکالانە بەردەوامی پێدەدەین. ئێمە سڵاومان بۆ هەڤاڵانی پاژک و پەکەکە دەنێرین کە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە . بۆ پاراستنی هاوبەش، چالاکی و رێکخستنبوونی ژن بەردەوامی بە کارەکانمان دەدەین. بۆ پاراستنی خۆمان و بەهاکانمان، هەموو جێگایەکک  و هەموو کاتێک وەک گۆڕەپانی بەرخۆدان دەبینین."

ڕۆناهی سەرحەد باسی ئەوەشی کرد کە بۆ تێکشکاندنی فاشیزم بەرەی بەرخۆدانی ژنان فراوان دەکەن و وتی،"داواکاری سەرەکی گەلی کورد یەکێتی نەتەوەییە. بۆ ئەوەی یەکێتیەکە لەناو رێکخستنە سیاسیەکاندا دروست ببێت، کار دەکەین و رێگا بە خیانەت نادەین. حساب لە بکوژەکان دەپرسین."

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕۆناهی سەرحەد وتی، "بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی هاوڕێکەمان زەینەب جەلالیان کە لە زیندانی ئێراندا بەرخۆدان دەکات، هێزمان پێدەبەخشێت و ئەو بەرخۆدانە فراوانتر دەکەین و هەوڵ دەدەین شایەنی ئەوان بین. ئێمە هەموو ئازارەک دەکەینە تووڕەیی و لە دڵی خۆمان دەنەخشێنین، دەیکەینە عەقڵیەت و ئیرادەی خۆمانی پێ بەهێز دەکەین. لە ڕێگای خوڵقاندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان، دیموکرات و ئازاد دا، بۆ ئەنجامدانی شۆرشنی ژن، ڕەنج و باج دەدەین. ئێمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ شەهیدان. لە ساڵێکی نوێی تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ژنان و تێکۆشەران دەخوازم. بانگ لە گەنجان دەکەن، بەشداری لە ریزەکانی شۆرشگێران ببن و جێگای خۆیان لەناو بەرخۆدانی خۆپاراستن دا بگرن."

ف.ق