٤٢ ساڵە لەژێر زۆڵم و ستەمی دەوڵەتی تورك دان

فادیلە ماڵگاز بەهۆی زۆڵم و ستەمی دەوڵەتی تورك سێ جارە كۆچبەر بووە و ڕایگەیاند، ماوەی ٤٢ ساڵە لەژێر زۆڵم و ستەمی دەوڵەتی توركدان و دەڵێت: "دەوڵەت خانووەكەمانی سوتاند و ڕووخاندنی و ئەشكەنجەی داین، بەڵام ئێمە هەر دەستمان لە دۆزەكەمان هەڵنەگرت".

بەهەزاران كورد بەهۆی سیاسەتی ئینكار و چەوساندنەوەی دەوڵەتی تورك، دەستیان لەماڵ و حال و شوێن و واری خۆیان بەرداوە و كۆچبەر بوون. یەكێك لە بنەماڵانەش، بنەماڵەی فادیلە ماڵگازی ٥٨ سالە لە هەزەخی سەر بەپارێزگای شەرنەخ. بنەماڵەی ماڵگاز تاكۆ ئێستا زۆر جار كۆچبەر بوون، بەڵام دیسانەوە لەبەرامبەر هەموو هەڕەشەیەك خۆڕاگرییان نواندوە و لەتێكۆشانی خۆیان پاشگەز نەبوونەتەوە.

سێ جار كۆچبەر بوون

ماڵگاز لەبنەڕەتدا سەر بەگوندی شاهۆنێ سەر بەناوچەی پەرواری سێرتن. فادیلە پاش ئەوە لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا هاوسەرگیری دەكات لە گوندی چەمێ كاری لە پەرواری دادەنیشن. لەوێدا زۆڵم و زۆرداری لەسەر بنەماڵەكەی دەست پێ دەكات. لەو قۆناخەدا جاشایەتی بەسەر كوردان دەسەپێنن و یەكێك لەو كەسانەش لەدژی سیستەمی جاشایەتی دەوەستێتەوە بنەماڵەی فادیلەیە و بۆیەش لەو گوندە بەناچاری كۆچ دەكەن. ماڵباتی ماڵگاز لەو كاتەدا لەلایەن دەوڵەتی توركەوە هێرشیان دەكرێتە سەر، خانووەكەیان دەسووتێنن و دەیڕۆخێنن.

ماڵگاز وەها باس لەو كات و ساتانە دەكات: "ئێمە لەگوند لەسەر ئاژەڵداری خۆمانمان بەخێو دەكرد. ئەو كاتە كەش و هەوایەكی زۆر ناخۆش باڵی بەسەر هەرێمەكەماندا كێشابوو و لەهەموو شوێنێك پێكدادان هەبوو. كوردانیان ئەشكەنجە دەدا. بنەماڵەی ئێمەشیان زۆر ئەشكەنجە كرد. دەوڵەتی تورك خانووەكەمانی ڕوخاندن و مەڕەكانمانی كۆشت. بەهۆی زۆڵم و زۆرداری دەوڵەت بەناچاری ئێمە كۆچبەری گوندێكی دیكە بووین. بەڵام دیسانەوە دەوڵەت دەستی لێمان هەڵنەگرت و پەرەی بە زۆڵم و زۆریەی خۆی دا لەبەرامبەرمان. بەمشێوەیە ئێمە سێ جاران لەگوندێك بۆ گوندێكی تر كۆچبەر كراین و هەر جارەش خانووەكەمانیان سوتاند و روخاند.

٤٢ ساڵە لەژێر زۆڵم و ستەمی دەوڵەتدا دەژین

ماڵگاز لەبەردەوامی ئاخاوتنی خۆیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێمە جاشایەتیمان قەبوڵ نەكردوە، شتێك نەماوە كە بەسەرماندا نەینن و بەهەموو شێوەیەك رووبەرووی چەوساندنەوە كراوینەتەوە. ماڵگاز دەستنیشان دەكات كە دەوڵەتی ماوەی ٤٢ ساڵە زۆڵمیان لێدەكات و دەڵێت:"بەدەر لەدەوڵەتی تورك، هیچ دەوڵەتێك نییە كە ئەوەندە زۆڵم و ستەمی لەگەلێكی تر كردبێ. هەموو شێوە و ئامرازێكی ئەشكەنجەیان لەسەر كوردان تاقی دەكردەوە. لەكاتی ئەشكەنجەكردندا حەوت جار نینۆكەكانمیان لەبنەوە هەڵكەندوە. لەسەر بەفر و لەبەر سەرمایەكی زۆرەوە ئەشكەنجەیان لەمنداڵەكانم كردوە. سێ مانگ دەستیان بەسەر خانووەكەماندا گرت و هەموو مەڕەكانمانیان سەڕ بڕی. پاشان بەهۆی زۆڵم و زۆری دەوڵەت ئێمە دەربازی بانێ خانێ لەلای هەرێمی جەزیرە بووین. لەو كاتەشدا جاری تر دوو نینۆكمیان لەبنەوە هەڵكەند. ئێمە زۆر بێ حاڵ و بێ ماڵ بوون. بەهۆی ئەو زۆڵمەوە ئێمە جارێكی تر كۆچبەری هەزەخ بووین و لەوێدا نیشتەجێ بوون.

خانووەكەیانیان سوتاند

ئەو زۆڵم و ستەمەی لەبنەماڵەی ماڵگاز لەساڵانی ٩٠ بەتەنیا نا، بەڵكۆ لە ساڵانی ٢٠٠٠یش بەردەوام كراوە. بەتایبەتی كاتێك كوڕەكەیان"نیهاد ماڵگاز" بەشداری ریزەكانی پەكەكە دەبێت و لەدووی حۆزەیرانی ٢٠١٦ لەهەزەخ ژیانی خۆی لەدەستدەدا جارێكی تر زۆڵم و زۆرداری لەسەر بنەماڵەكە گوڕتر دەبێتەوە. ماڵگاز  دەڵێت، قۆناخی دەركەوتنە درەوەی ماڵ بەگرانی لەسەر بنەماڵەكەی ئەوان سەپێندراوە و جێبەجێ كراوە و دەڵێت: "كوڕەكەم لەدژی ئەو زۆڵم و زۆرداریە بەشداری پەكەكە بوو. نیهاد لە دووی حۆزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ دوای قەدەغەی هاتووچوو، لەگەڵ هەڤاڵێكی خۆیدا شەهید بوون. بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی كوڕەكەم چوومە سێ شار و پاشان توانیم تەرمەكەی وەرگرمەوە. دوای شەهیدبوونی كوڕەكەم، دەوڵەتی زۆڵم و زۆری خۆی زیاتر كرد و هەڵیانكۆتایە سەر ماڵەكەمان. ماڵەكەمانیان سوتاند. رێگەیان نەدا شتێك لەو ماڵە بهێنینە دەرەوە. ویستیان ئێمە لەوێش دەركەوین، بەڵام ئێمە جارێكی تر ماڵەكە سوتاوەكەمان سەرلەنوێ بۆنیاد نایەوە.

نەمانگوت بەسە

ماڵگاز رایگەیاند، لەگەڵ ئەو هەموو زۆڵم و ستەم و زۆرداریە ئێمە لەسەر دۆزەكەمانین و دەڵێت: "هەرچیان كرد، ئێمە دەستمان لەدۆزەكەمان بەرنەداوە و لەسەر داوا رەواكانی خۆمانین. ئێمە زۆر نەبوونی و بێ دەرەتانیمان بینی. بەڵام لەبەرامبەر بەو زۆڵم و زۆرداریە هەمیشە خۆراگریمان نواند. كوڕەكەم لەسەر ئەم رێگایە شەهید بوو. ئێمە بەشەهید بوونی سەربڵندین. تا ئەو كاتە بژین، لەسەر رێ و رێبازەكەیان بەردەوام بین. خوا زۆڵمكار و ستەمكار و زۆردارانیش لەناو ببات. خۆزگە ئێمەش بەچاوی خۆمان بمانبینیبا، ئەو میت و سیخۆڕانەش لەسەر ئەم زەویە خاوێن بكرابانەوە و لەناویان ببەن.

ناڕازیبوون

ماڵگاز لەكۆتایی ئاخاوتنەكەیدا سەرەنجی راكێشایە سەر هێرشی دەوڵەتی تورك بەهاوكاری پەدەكە لەسەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و دەڵێت:"بانگەوازی لەبارزانی و پێشمەرگە دەكەم. با دڵیان خۆش نەبێت، ئەو ئاوە بەسەردایاندا ببارێت، چاوی توركان لەشوێن و واری ئەوانیشە. با نەڵێن ئێمە كۆتایی بەكوردان دێنین. هیچ كوردێك كۆتایی نای، ئەوا بارزانی خۆیەتی كە كۆتایی دێت.

ژ.ت