٤٤ ڕۆشنبیری عەرەب داوایان کرد لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیای بکرێت کە دەوڵەتی تورک بەکاری دەهێنێت

٤٤ ڕۆشنبیری عەرەب داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکەن، لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دژ بە کورد بەکاردەهێنرێت.

دوای ئەوەی ١٠٩ ڕۆشنبیر و کەسایەتیی کورد بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیای نامەیان نارد، ٤٤ ڕۆشنبیر و کەسایەتیی عەرەبیش، نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەو دوو لایەنە کرد.

ڕۆشنبیرانی عەرەبی رایانگەیاند، لەکاتێکدا لە ئاستی نێودەوڵەتیی ئەو چەکانە قەدەغە کراون، لەم چەند مانگەی دواییدا، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و ڕاپۆرت بڵاوبوونەوە، کە نیشانی دەدات سوپای تورک چەکی کیمیایی دژ بە گەلی کورد بەکاردەهێنێت.

هەروەها باسی ئەوەیان کرد کە دەوڵەتی تورک هەمان تاوانی سەدام حسێن و ڕژێمەکەی دژ بە گەلی کورد دووبارە دەکاتەوە.

ڕۆشنبیرانی عەرەب، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کردووە، کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، پێک بهێنن و بۆ ناوچەکەی بنێرن.

ناوی ئەو کەسانەی واژۆیان کردووە:

عبد المنعم الاعسم           المملكة المتحدة

الدكتور أحمد ابراهيم       العراق

احمد رجب                   السويد

سلام ابراهيم كبة            العراق

زهير كاظم عبود            السوي د

الدكتور تيسير الالوسي     هولندا

علاء مهدي                   استراليا

نبيل تومي                    السويد

الدكتور عقيل الناصر ي    السويد

سمير طبلة                    المملكة المتحدة

الدكتور سامان شالي        المملكة المتحدة

كفاح زهاوي                 السويد

الدكتور نبيل ناسي          العراق

وردا عوديشو                الدنمارك

خالد الزهاو ي                هولندا

كريم السلمان                 بلجيكا

فرهاد مجيد                  السليمانية

لطيف عمر محي الدين    هولندا

خسرو فارس عقراوي    هولندا

رجب عاصي كاكائي      كركوك العراق

پهيمان سرهه نگ         هولندا

هيوا سرهه نگ            هولندا

شامة بن دوم                  المغرب

سهيل زهاو ي               النوريج

خلدون سامي               عقرة العراق

باسم الزهاوي               هولندا

آري كاكائي                 السويد

كمال يلدو                    اميركا

الدكتور سالم جورج       هولندا

الدكتور سعد اسماعيل     هولندا

الدكتور احمد حمودي ربيعة  هولندا

صالح الربيعي              هولندا

مسلم يجيت                  هولندا

الدكتور عبد علي عوض  هولندا

الدكتور هندرين أشرف نعمان   النرويج

نهاد معروف                 السويد

سعيد شابو                    السويد

عوني الداوودي             السويد

نجات جبار                   هولندا

عزيز كالو كالو             سويسرا

شيروان شرف              هولندا

زياد الايوبي                المملكة المتحدة

أياد بابان                     العراق

نهاد القاضي                 هولندا

ف.ق