٥٤ چەتەی داعش لە سلێمانی دەستگیرکران
ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنوری سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور و خانەقین دا پلانێکی گەورەی چەتەکانی داعش-یان تێکشکاندووە و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ٥ مانگیدا ٥٤ چەتەی داعش دەستگیرکراون و ٣ چەتەش کوژراون.

هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە پێنج مانگ دا لە ناو پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ٥٤ چەتەی داعش-یان دەستگیرکردووە و چەندین شوێنیش، کە چەتەکان خۆیان تیادا حەشارداوە دۆزراونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاسایشی سلێمانی لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا هەموو ئەمیر و ئەندامانی 'ویلایەتی داعش لە سلێمانی' دەستگیر کردووە. هەروەها دەوترێت دەستگیرکراوەکان پەیوەندییان بە کردەوە تیرۆریستییەکانی قەرداخەوە هەبووە، کە لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەی هێزە ئەمنییەکاندا چەتەیەکی داعش کوژرا بوو.
ژ.ت