عایشە گۆککان وتەبێژی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد سزای ٣٠ ساڵ زیندانیی بۆ دەرکرا
عایشە گۆککان وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژا / TJA) لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.
عایشە گۆککان وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژا / TJA) لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.
عایشە گۆککان لە لقی ٩ی دادگای سزای قورسەکان لە ئامەد بە تۆمەتی "بەڕێوەبردنی ڕێکخستن" و "ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا" دادگایی کرا.
دادگای تورک سزای ٣٠ ساڵ زیندانیی بەسەر گۆککاندا سەپاند.
گۆککان لە ٢٨ی شوباتدا دەستگیرکرا. گۆککان ماوەی ٣٥ ساڵە بۆ ژنان تێدەکۆشێت. بەلانیکەمەوە هەشت جار بەتۆمەتی "ئەندامبوون رێکخستن دا" دادگایی کراوە. ٢٠٠ جار لێکۆڵینەوەی لە دژ کراوە و دەیان جار دەستگیرکراوە.
ژ.ت