بە هەزاران کەس لە ئیلح لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە

لە ئیلح دەستپێکی ئاگری نەورۆز کرایەوە. بە هەزاران کەس بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' هاواریانکرد.

لە ئیلح بە بەشداری هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم لچگون ئوچار و کەسکین بایندر ئاگری نەورۆز کرایەوە.

بە هەزاران کەس لە گەڕەکی کۆرکی شار لە یەکترکۆبونەوە و بە دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، بێ سەرۆک ژیان نابێ'، 'ژن، ژیان، ئازادی' گەنجانی فیدایی ئاپۆیین'، 'قەیوم بڕوا، گەل بێت'، 'بە بەرخۆدان سەردەکەین' و 'پەکەکە گەلە گەل لێرەیە' ڕێپێوانیانکرد.

لە گۆڕەپانی گەڕەک لەگەڵ دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ئاگری نەورۆز کرایەوە.

'نەورۆزی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان'

هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندر لە گۆڕەپانی نەورۆزەکە قسەیکرد و وتی: "لە ١٥ی ئاداردا ئاگری نەورۆز لە ناوچەی دەپی ئاگر دەکەینەوە. ئاگری نەورۆز لە زێدی مەزڵوم دۆغان دەکەینەوە. نەورۆزی ٢٠٢٤ بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و ئازای گەلی کورد پیرۆز دەکەین. لە نەورۆزەوە هەتا ٣١ی ئادار کاتی هەڵبژاردنەکان تێبکۆشین، ڕۆژ ڕۆژی کوردانە، ڕۆژی ئازادی کوردانە، نەورۆز پیرۆزبێ لە گەلی کورد."