بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی ئەلباک راگەیەندرا
لە ئەلباکی وان هاتووچۆکردن لە چەن چەند ناوچەیەک بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرا.
لە ئەلباکی وان هاتووچۆکردن لە چەن چەند ناوچەیەک بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەکرا.
چەندین ناوچەی ئەلباکی سەر بە شاری وان وەک "هەرێمی ئەمنیی تایبەتی کاتی" راگەیەندران و بۆ جاری دووەم و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هاتووچۆ لەو ناوچانە قەدەغەکرا.
ئەو هەرێمانەی کە لە نێوان ٢-١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هاتووچۆیان تێدا قەدەغەکراوە بریتین لە: کارسز تەپە، کانلی گەچیت، بەیازپور تەپە، سیڤری تەپە، ئاڤجلار تەپە، سیڤیریتاش تەپە، ئارت تەپە، ئوچدەرە و بەدی.
ئەو هەرێمانە پێشتریش لە نێوان ١٨ی تشرینی یەکەم و ١ی تشرینی دووەمدا هاتووچۆیان تێدا قەدەغەکرابوو.