بۆ میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزڵ مەراسیمی جەماوەری ساز دەکرێت
لە ٣ چالاکوان کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا لە پاریس تیرۆر کران، بۆ میرپەروەر لە موش، بۆ عەبدولرەحمان کزڵیش لە قەرس رۆژی هەینی مەراسیمی جەماوەری بەخاکسپاردن ساز دەکرێت.
لە ٣ چالاکوان کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا لە پاریس تیرۆر کران، بۆ میرپەروەر لە موش، بۆ عەبدولرەحمان کزڵیش لە قەرس رۆژی هەینی مەراسیمی جەماوەری بەخاکسپاردن ساز دەکرێت.
تەرمی ئەندامی بزوتنەوەی کولتوری میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) سبەینێ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە فرۆکەخانەی موش لەلایەن بنەماڵەکەی و شاندێکەوە وەردەگیرێتەوە.
تەرمی پەروەر دوای ئەوەی دەبرێتە ناوەندی موش لە گۆڕەپانی شەکەر پانجاری بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێدەکرێت.
پێشبینی دەکرێت کە تەرمەکە بە کاروانی ئۆتۆمبێل بەرەو گوندی ئەوران بەرێبکرێت. لە گوندی ئەوران سەرەتا لەبەردەم ماڵی بنەماڵەکەی مەراسیمێکی جەماوەری ساز دەکرێت. دواتر لە گۆڕستانی شارۆچکەکە بە خاکدەسپێردرێت.
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک و پەرلەمانتارانی هەدەپە بەشداری لە مەراسیمی یادەکە دەکەن. دوای مەراسیمەکەش لەناوەندی موش خێمەی سەرەخۆشی هەڵدەدرێت.
تەرمی وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزڵیش هەمان رۆژ کاتژمێر ١٠:٣٠ لە فڕۆکەخانەی قەرس پێشوازی لێدەکرێت.
دواتر لە رێگەی زەمینییەوە دەبرێتە گوندی قەرەگونی لە ناوچەی کاخزمان.
پێشبینی دەکرێت هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز لە مەراسیمەکەدا وتە پێشکەش بکات.
دوای مەراسیمەکە کە پەرلەمانتارانی هەدەپە تیایدا بەشدار دەبن لە ناوەندی ناوچەی کاخزمان خێمەی پرسە دادەنرێت.
هـ . ب