بە شێوەی جەماوەری پرسەی گەریلای یەژاستار قیمەت ئۆزمەن بەسەر دەکرێتەوە
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ پرسە بۆ گەریلای یەژاستار قیمەت ئۆزمەن دانرا کە لە زاپ شەهید بوو. جەماوەریش بە شێوەی بەرچاو پرسەکە بەسەردەکەنەوە.
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ پرسە بۆ گەریلای یەژاستار قیمەت ئۆزمەن دانرا کە لە زاپ شەهید بوو. جەماوەریش بە شێوەی بەرچاو پرسەکە بەسەردەکەنەوە.
لە هەرێمی زاپ لە شەڕێکدا لە ١١ی تشرینی یەکەم گەریلای یەژاستار قیمەت ئۆزمەن (جودی چەکدار) شەهیدبوو. لە گەڕەکی جودی ناوچەی جزیری شڕنەخ پرسە بۆ ئەو شەهیدە دانرا. بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کولتوری، یەکێتی، پشتیوانی و هاریکاری ئەو بنەماڵانەی رۆڵەکانیان لە لانکەی مرۆڤایەتیدا لەدەستداوە (مەبیا-دەر) بە شێوەی جەماوەری پرسەکە بەسەر کرایەوە. بەڕێوەبەرانی هەدەپ، دەبەپە، چالاکوانانی تەژەئا، دایکانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بەشێوەی جەماوەری بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکەی کرد.
هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر بێریڤان کوتلو کە قەیوم لە شوێنەکەی دانرا، لە پرسەکەدا قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکە کرد. کوتولو ئەوەی خستەڕوو کە تێکۆشانی کورد لە رێگەی شۆڕشی ژنانەوە دەنوسرێتەوە و وتی، لە بەرامبەر شەڕدا تاکە چارەسەری ئاشتییە