'بۆ ژیانێکی ئازاد پێویستە زیاتر بەشداری لە تێکۆشاندا بکەین'

ئامارا جودی شەڕڤانی عەرەب کە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا بە کاریگەری تەڤگەری ئازادی، بەشداری لە ڕێزەکانی پەکەکەدا کرد وتی، "بۆ ژیانێکی ئازاد، یەکسان و شکۆمەندانە، پێویستە زیاتر بەشداری لە تێکۆشاندا بکەین."

ئامارا جودی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی لە چیرۆکی بەشداریکردنی لەنێو ڕیزەکانی پەکەکەدا کرد.

ئامارا جودی ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا کرد. لە قۆناغەکانی سەرەتای شۆرشی رۆژئاوادا تەڤگەری ئازادی نەدەناسی. بە تێپەڕبوونی کات، بینی و سەرەنجی ڕاکیشا. ئامارا جودی وتی، "لەنێو کۆمەلگاکەیدا ناوی کورد و کوردستانی زۆر نەبیستبوو، یان بە شێوەیەکی جیاواز باسیان دەکرد. بە دەستپێکردنی شۆرشی رۆژئاوا، بە تایبەتی شەڕی کۆبانێ کەمیش بێت ئێمە شەڕڤانانمان ناسی. لە شەڕی منبجدا دەرفەتمان بینی کە شەڕڤانانی ئازادی ببینین و بیانناسین. منبج لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوو، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بۆ ئەوەی ڕیگری لە داگیرکەری بکەن هاتنە ناو شارەکە. لەوێ من هەڤاڵانم ناسی.

کاتێک هەڤاڵانم بینی، ئەوەی کە کاریگەری لەسەردانام، پەیوەندی نێوانیان بوو. بە پەیوەندی و هەڤاڵتیەکی بەهێز وابەستەی یەکدی بوون. هەروەها گەلیان زۆر خۆشدەویست کە ئەوەش کاریگەری لەسەر مرۆڤ دادەنێت.

ئەمەش وایدەکرد کە مرۆڤ بیر بکاتەوە. ئێمە عەرەب بووین. بەڵام ئەوان جیاوازیان لەنێو گەلاندا نەدەکرد و بۆ ئێمە شەڕیان دەکرد. منیش بیرم دەکردەوە. وتم، پێویستە ئێمەش بەشداری لەم شەڕە ڕەوایەدا بکەین. ئەو کاتە ویستم بەشداری بکەم.

هەروەها هەبوونی شەڕڤانانی ژن، کاریگەریان لەسەردانام. لەنێو کۆمەڵگەی ئێمەدا ژنان شەڕیان نەدەکرد. شەڕکردنی ژنێک لە ڕیزەکانی پێشەوە، هزری ڕێبەر ئاپۆ لەبارەی ژن و بە سوپابوونی ژن وایکرد منیش بیر بکەمەوە. ئەوەش داواکاری منی بۆ بەشداریکردن بەهێز کرد. وتم، وەک ژنێکی عەرەب منیش دەتوانم بەشداری لەم شەڕەدا بکەم."

ئامارا جودی رایگەیاند، پەیوەندی هەڤاڵتی لەنێوان یەپەگە و یەپەژە، هەڵوێستی ئەوان لەبەرانبە ژیان کاریگەریەکی زۆری دروست کرد و وتی، " ئەوکاتە زۆرم بیر لە شاخەکان دەکردەوە. وتی، ئایا ژیان لە شاخەکان دەبێت، چۆن بێت. پێویستە بچم و لەوێ بژیم. دوای ئەوەی بەشداریم کرد، دوای ماوەیەکی کورد هاتم بۆ چیاکان، بینیم لە نەبوون ژیان دروست دەکرێت. هەموو شتێک لە دەستی تۆدایە، بەرهەمی دڵ و مێشکی تۆیە. ژیان بە ڕەنج دروست دەبێت. بێگۆمان سەختی هەیە، بەڵام لە بەرانبەر بەهاکان کە دروست دەکرێن، سەختیەکان هیچ نییە.

ئەوانە کاریگەریان لەسەر دانام و بیر دەکەمەوە، ڕێبەرتی ماوەیەکی زۆر لە ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا لە زینداندایە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی هزری و فەلسەفەوە چۆن خۆی بەرەو پێشەوە دەبات.

فەلسەفەی ڕێبەرتی خاوەن چوارچێوەیەکی فراوان و قۆڵە. هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لەنێو کۆمەڵگادا گۆڕانکاری زۆری دروست کردووە. ئەمە ڕوداوێکی مێژووییە. سیستم هەرچەند هەوڵی ڕێگریکردن دەدات، بەڵام فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، گەلان و ڕێکخستنی زیاتر بەهێز دەکات.

گەریلا ئامارا لە کۆتاییدا، بانگەوازی ئاڕاستەی گەنجان کرد و وتی، "بە تایبەتی دەمەوێت داوا لە گەنجانی عەرەب بکەم. پێویستە بێن و بەشداری تێکۆشانی ئازادیدا بکەن. دەوڵەتی تورک نەک بە تەنها فشار و زۆردەستی لە گەلی کورد دەکات، هەروەها فشار و هێرش لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات. عەرەب، چەرکەس، سوریانی لەدژی خۆی وەک هەڕەشە دەبینێت. پێویستە ڕێگری لە هێرشەکانی دوژمن بکەین. پێویستە گەنجان بیبینن و بە بەهێزی بەشداری بکەن. پێویستە ڕوو بکەینە سروشتمان. ڕوو لە چیاکان بکەین. ئەگەر بە ڕاستی وڵاتی خۆمان خۆش دەوێت و دەمانەوێت ئازادی، برایەتی و یەکسانی دروست ببێت، پێویستە زیاتر تێبکۆشین."

ف.ق