'با نۆکەران شەرم بکەنەوە'

دایکی فەرماندەی گەریلا شەهید بێریتان لە ساڵیادی شەهیدبوونی کچەکەیدا دەڵێت: سەرمان بە کچەکەمان بەرزە، با ئەو نۆکەرانەی ناتوانن سەری خۆیان بەرز بکەنەوە شەرم بکەن.

فەرماندەی گەریلا بێریتان هێڤی لە ساڵی 1992دا لە شەڕی باشوردا کە وەک شەڕی خیانەت ناسراوە، کاتێک لەلایەن پێشمەرگەوە گەمارۆ دەدرێت، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستییان چەکەکەی دەشکێنێت و خۆی لە شاخێکەوە هەڵدەداتە خوارەوە.

بێریتان پێش ئەوەی شەهید ببێت داوانامەیەک بۆ خێزانەکەی دەنوسێت و داوایان لێدەکات کە بنەماڵەکەی بگۆڕێن و بچنە سەر هێڵی وڵاتپارێزی. بێریتان کاتێک دەبیستێت خێزانەکەی بە بەشداربوونی ئەو بۆناو پەکەکە هەڵوەشاوە، غەمگین دەبێت، بەڵام دەڵێت باوەڕم بەوەیە کە پەکەکە بنەماڵەکەم قازانج دەکات و دێنە سەر هێلی وڵاتپارێزی. دوای چەندین ساڵ داواکەی پێشەنگی پەکەکە و تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد بێریتان جێبەجێ دەبێت. بنەماڵەکەی لە ساڵیادێکی درەنگدا باسی چالاکی کچەکەیان دەکەن، بەداخەوە باوکی شەهید بێریتان ساڵی ڕابردوو ژیان ئاوایی کرد بەڵام لە ساڵی 2013دا  لە ساڵیادی بێریتاندا لەسەر شەهید بوونی کچەکەی دوا و هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد.

ئەموش کاراتا، دایکی شەهید بێریتان دەڵێت: نەک بە تەنها بێریتان، بەڵکو هەموو ئەو گەنجانەی کە لەناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا ژیانیان لەدەستداوە، منداڵی منن، لەبەر ئەوەی ڕۆڵەکەی من تەسلیم نەبووە من سەربەرزم و شانازی پێوە دەکەم، ئەگەر تەسلیم بووبا من زۆر غەمگینتر دەبووم کچی من سەری بۆ هەڕەشەی دوژمن دانەنواند کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا هەرچەندە ئەوە زۆر ئێمەی غەمبار کرد، بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئەوەندەش شانازی و پێوە دەکەین و  سەربەرزین پێی. ئەو نۆکەرانەی کە ناتوانن سەریان بەرز بکەنەوە با شەرم بکەن.

نەجاتی کاراتاش، باوکی بێریتان پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات باسی چالاکی کچەکەی دەکات و دەڵێت: هەرکەسێک لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا گیانی خۆی فیدا بکات بۆ من بێریتانە، من بەو چاوە هەموو شەهیدان دەبینم. کورد هەمیشە بە بچووک بینراو و قبوڵ نەکراوە، ئەو ئەشکەنجەی کە دوێنێ لە زیندانی ئامەد ئەنجامدرا لەلایەن ئێمە و هەمووان دەزانرێت، ئێستا هەمان یاری گڵاو بەڕێوەدەچێت، گەکی کورد هەمیشە لە دژی زوڵم و زۆرداری وەستاوەتەوەو لەسەرپێیە، هیوام وایە پێش ئەوەی بمرم بگەینە ئازادی و سەرۆکایەتیمان، لە کەسایەتی بێریتاندا هەموو شەهیدان بەبیر دەهێنینەوە.

ف.ق