باڵەخانەی هەدەپە لە وان لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا

پۆلیسی تورک هەموو کۆڵانەکانی بەرەو باڵەخانەی هەدەپە لە وان گرتووە و رێگا بە کەس نادات بچێتە ناوچەکە.

ڕێکخستنی هەدەپەی وان لە رێگەی تویتەرەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو کۆڵانەی کە باڵەخانەکەیانی لێیە، پۆلیس خاڵی پشکنینی داناوە و کەس ناتوانێت بچێتە ناوچەکە.

لە راگەیەنراوکەدا باسی ئەوەکرا: "پەرلەمانتارمانمان، بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکان لە باڵەخانەی پارتەکەن. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە دەوری باڵەخانەکەیان کۆببنەوە."

موراد ساریساچ پەرلەمەناتاری هەدەپەی وان رایگەیاند، ٥ ساڵە لە وان قەدەغەی دۆخی نائاسایی هەیە و وتی، " هەموو ئەو رێگایانەی کە بەرەو باڵەخانەکەمان دەچن، داخراون. بۆیەش تا کۆتایی ئێمە لەبەردەم پارێزگاری وان دەبین و لەوێ کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەین."

ف.ق