بانگەوازی مانگی سوری کوردستان: بەهانای زیان لێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەوە بچین

مانگی سوری کوردستان داوای کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەی شەمرەخ و چنارە کرد و وتی: "دواواکەین لە کوردستانیانی ئەوروپا و دۆستەکانیان لە ڕێگەی مانگی سوری کوردستانەوە هاوکاریەکانیان بگەیەنن بە بنەماڵەی زیان لێکەوتوانی ئاگرەکە."

مانگی سوری کوردستان

مانگی سوری کوردستان سەبارەت بە ئاگرەکەی ناوچەی شەمرەخ و چنارە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و بانگەوازی هاوکاری کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی مانگی سوری کوردستان بەم شێوەیە:

"پێکەوە بە هانای زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەوە بچین!

هاوڵاتیانی بەڕێز

شەوی ٢١ی حوزەیران بە هۆکاری شۆرتی کارەباوە لەگوندەکانی ناوچەی چناری ئامەد و گوندەکانی ناوچەی مێردین ئاگرێکی گەورە دروستبوو و چەندین گوندی گرتەوە و تا سەر بەنداوی گۆکسوی بەردەوام بوو.

جگە لە زیانێکی زۆر مادی، بەداخەوە بەهۆی ئاگرەکەوە بەلایەنی کەمەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەش برینداربوو. زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە گەنج بوون. دۆخی تەندروستی بەشێک لە بریندارەکانیش زۆر سەختەو و گەیاندراون بە نەخۆشخانەکانی ئامەد، مێردین و ڕحاو لە ژێر چارەسەری تەندروستیدان.

هەروەها بە هۆکاری ئاگرەکە لە ناوچەکەدا چەندین ئاژەڵی ماڵی و کێویش سوتاون.

وەک ڕێکخراوەی مانگی سوری کوردستان هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارن دەخوازین و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی قوربانیان دەرەبڕین.

وەک کارەساتەکانی پێشوو، مانگی سوری کوردستان ئەمجارەش بە زوترین کات کەوتە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوان و دابینکردنی پێدوایستی تەندروستی بۆ زیان لێکەوتووان. مانگی سوری کوردستان بۆ زیان لێکەوتوانی ئاگرەکە هاوکاری مادی کۆدەکاتەوە و لە کەمترین ماوەدا پێداویستیەکانی کەسانی زیان لێکەوتوو دابین دەکات.

بەم بیر و باوەڕدارییەوە بانگەوازی لە کوردستانیان ئەوروپا و دۆستەکانیان دەکەین کە لە ڕێگەی مانگی سوری کوردستانەوە دەستی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی کارەساتەکە درێژ بکەن و هاوکاری مادییان بکەن.

ئامانج: هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی ئاگرەکە

--------------------------

.Heyva Sor a Kurdistanê e. V

Kreissparkasse Köln

IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81

BIC/SWIFT: COKSDE33XXX

www.paypal.me/heyvasorakurdistane.“