بانگەوازی پزیشکان: پێویستە بەپەلە سەردانی ئیمرالی بکرێت

گروپی پزیشکانی خەباتکار کورد-ئاکاد ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە زیندانی ئیمرالی ئامادە کردووە و ڕایگەیاند، پێویستە بەپەلە سەردانی ئیمرالیی بکرێت.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ـەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ژێر گۆشەگیریی ڕەها ڕاگیراوە، بەدەست نەگەیشتووە. کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی ئەروپا (CPT) ڕایگەیاندبوو، لە ساڵی٢٠٢٢ سەردانی دوورگەی ئیمرالییان کردووە، بەڵام ڕاپۆرتەکەی بۆ ڕای گشتیدا بڵاو نەکردووە. سی پی تی لە ساڵی ٢٠٢٤ سەردانی بەشێک لە زیندانەکانی تورکیای کرد. بەڵام ئەمجارە نەچوونە ئیمرالی.

گروپی پزیشکانی خەباتکاری کورد-ئاکاد لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی عەبدوڵا ئۆجالان، حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئەکتاش کە لە ئیمرالی زیندانیکراون، نیگەرانی دەربڕی و ڕاپۆرتێکی لەو بارەوە ئامادەکرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پزیشکان بۆیان نییە زانیاری لەسەر بارودۆخی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەربگرن.

بەناونیشانی "سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی زیندانی دورگەی ئیمرالی" ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ــەوە لە ئیمرالی ڕاگیراوە، بەتایبەت بۆ بارودۆخی تەندروستی شەرت و مەرجی دوورگەی ئیمرالی قبوڵکراو نییە. هاوکات لەگەڵ بارودۆخی کەشوهەوا، مەرجی سیاسیش مەترسییەکی گەورەیە بۆ تەندروستی. مافی دەستپاکی بوونی نییە. هەروەها دەرفەتی پێویست بۆ چاودێری پزیشکی نییە.

پێویستی و داخوازییەکانی سی پی تی لەم بوارەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پشت گوێ دەخرێن. کاتێک گرنگی سیاسی عەبدوڵا ئۆجالان لەبەرچاو دەگرین، دۆخەکە زۆر مەترسیدارە. بۆیە دەستێوەردانی بەپەلە پێویستە. دەبێت بەڕێز ئۆجالان لە بن چاودێری پزیشکی بێسنووردا بێت. پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیریی هەڵبگیرێت."

لە ڕاپۆرتی ئامادەکراوی پزیشکان، چوار پرسی سەرەکی ئاماژەیان پێکراوە:

١- ڕێژەی شێ و ڕتوبەی دوورگەکە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی بەڕێز ئۆجالان".

٢- هەلومەرجی دوورگەکە ڕێگە دەدات تەنها چەند ڕێکارێک بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە تەندروستییەکان کە بەهۆی کەشوهەوا دروست دەبێت.

٣- گرفتەکانی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی لە دورگەدا.

٤- بەڕێز ئۆجالان لە ژووری تاکەکەسیدا دەهێڵرێتەوە، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی هەیە.

پێویستە شاندەیەکی تەندروستی نێودەوڵەتی سەردانی ئیمرالی بکات

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا بەیاننامەیەک بەناونیشانی "شەڕ کێشەیەکی تەندروستی گشتییە" کە لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیاوە لەساڵی ٢٠١٨دا بڵاوکرابووەوە وەبیرهێنرایەوە و دەست نیشانکرا کە بۆ ژیانێکی تەندروست، ژینگەی شەڕ و ململانێکان پێویستە بە ڕێگەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەم پێشنیارانەی خوارەوە بۆ ئەم دۆخە دراوە:

- پێویستە شاندێکی نێودەوڵەتی کە پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی لەخۆبگرێت لەسەردانەکەدا بەشدار بن.

- پێویستە بەپەلە مۆڵەتی چوون بۆ دوورگەی ئیمرالی بە شاندەکە بدرێت.

- پێویستە CPT هەڵوێستێکی ڕوون نیشان بدات. پێویستە دەستبەجێ ڕاپۆرتی سەردانەکەی ئەیلولی ٢٠٢٢ بۆ

رای گشتی بڵاو بکرێتەوە.

- پێویستە ئەنجومەنی ئەوروپا ڕاپۆرتەکانی CPT و دەرەنجامەکانی دەربهێنێت.

- پێویستە ئەنجومەنی ئەوروپا هەموو ئەگەرەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا.