بەچالاکیەکانی نیشانیدا کە شەڕڤانێکی قارەمان بوو
جێهات باگەر گەنجێکی کورد بوو مێژوو، چاند و زمانی خۆی خۆشەویست. لە پێناو نەتەوە و وڵاتەکەیدا شەڕڤانێتی هەڵبژارد. بە چالاکیەکانی ئەم دوایەیی نیشانیدا کە چەند گەریلایەکی قارەمان بوو.
جێهات باگەر گەنجێکی کورد بوو مێژوو، چاند و زمانی خۆی خۆشەویست. لە پێناو نەتەوە و وڵاتەکەیدا شەڕڤانێتی هەڵبژارد. بە چالاکیەکانی ئەم دوایەیی نیشانیدا کە چەند گەریلایەکی قارەمان بوو.
جێهات لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا بە هۆشەمەندیەکی بە هێز و هەستیاری شەڕەوە بەشداری چالاکی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری بوو؛ تا کۆتا فیشەکە بە ئیرادەوە جەنگا و شەهیدبوو.
جێهات باگەر لە سەر ڕێچکەی لێگەڕینی بەرخۆداندا تەسلیم بوون و شکستی ڕەتدەکردەوە و لە نێو ساڵی ٢٠١٩دا لە هەستێکی بەرزەوە خۆی گەیاند بە چیا ئازادەکانی کوردستان. ئێمە لەسەر گردێک کارمان دەکرد و ڕێگاکەمان دەبینی. کە جێهات لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا بەرەو لای ئێمە دێن. لە ڕۆیشتنەکەیەوە، لە زەردەخەنەی ڕووخسارییەوە، لە باوەشکردنمانەوە، لە جوڵەکانییەوە، هەستت بەوەدەکرد کە جێهات زۆر دڵخۆشە، بە جۆش و خرۆشە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی منداڵی خۆی.
جێهات وێڕای ئەوەی تازە هاتبووە چیا، بەڵام هێجگار زوو لە شتەکان تێدەگەشت. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بەشداری ناو کاری پراکتیک بوو. زۆر زوو فێری ژیانی چیا بوو. بە تایبەتمەندی کەسێتی ڕەنجدەر و فیداکارییەوە ئەمەی لە خۆیدا بونیات نابوو. هەموو کارێکی زۆر بە باشی بەجێدەگەیاند و ڕێنمای هاوڕێکانی جێبەجێ دەکر.
بە باوەڕدارییەوە بەشداری ناو کاری پەروەردەی بوو. چونکە دەیزانی لە کوێیە و بۆچی لەوێیە. هەر شتێک بۆی ناڕوون بببووایە پرسیاری لەبارەوە دەکرد. ئەوەیشی زانیبا دەریدەبڕی، هەرگیز ئەوەی نەدەشاردەوە.
بەجۆشەوە ئەرکەکانی بەجێدەگەیاند
بە ژیانە سادەکەیەوە هەرکارێکی بکردبا لە دڵەوە و بە جدییەوە دەیکرد. هەموو کاتێک بە شێوەیەکی جیاواز لە شتەکانی دەڕوانی. دوای ئەوەی ئەرکەکەی تەواودەکرد، بە جۆشەوە دەچووە ئەرکێکی دیکەوە. هەموو کاتێک هەوڵیدەدا گەنجەکانی بەڕێکخستن بکات. زۆرێک لە گەنجانی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا کرد.
ویستی بەشداری ناو شەڕە قورسەکان بێت
دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشەکانی بۆ سەر ئاڤاشین، زاپ و مەتینا زیاترکرد، گەریلاکانی کوردستان بەرخۆدانێکی بێهاوتایان پیشاندا. بۆیە جێهات لە دڵەوە خۆی بۆ بەشداریکردنی شەڕەکان پێشنیارکرد. بە دڵسۆزی و هەڵوێستەی بەرزی خۆیییەوە ئامادەی ئەوەی نیشاندا کە ئامادەیە لە هەر جێگەیەک بەشداری بەرخۆدان بکات. ببو بە سابۆتاژوانێکی لێزان. پەیوەست بە شەڕی تونێلەکان و یەکنییە گەڕۆکەکانەوە لێزان بوو. لەسەر ئەم بنەمایە ڕۆشتە نێو گۆڕەپانەکانی شەڕەوە لە مەتینا.
لە مەتینا بەشداری چەندین کاری پراکتیکی بوو. لە هەموو جێگە و شاخێک، بۆ هەڵکوتانە سەر حەشارگەکانی دوژمن سەرەوەر بوو. بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکان لە هەر گۆڕەپانێکدابووایە ئەرکداربوو.
وەک پسپۆرێک ڕۆشتە ناو شەڕەوە
ژێهات لە چالاکی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری بە ئەرکی بەرپرسیارێتی هەستا. بە هۆشمەندی و هەستیاری شەڕەوە بەشداری چالاکی بوو. ئاگاداری ئەرک و بەپرسیارێتیەکەی بوو. بەم شێوەیە تا دوا فیشەک بەرخۆدانیکرد و شەهیدبوو.
بۆ نەتەوە و وڵاتەکەی شەڕیی دەکرد
جێهات گەنجێکی کوردی بوو، بە جوانی و تێگەشتنەوە لە مێژوو، چاند و زمان ئاگاداربوو. هەمیشە خەریکی خوێندنەوەی فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ بوو، هەوڵی دەدا لێی تێبگات. بوو بە شەڕڤانی وڵات و نەتەوەی کورد. بە کۆتا چالاکیەکانی ئەوەی پیشاندا چەند گەریلایەکی قارەمان بوو.